AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ١٥ ١٢:١٧

لە لایەن دیوانی باڵای تورکیاوە؛

حوکمی زیندانی هەتایی سێ رۆژنامەنووسی تورک هەڵوەشایەوە

حوکمی زیندانی هەتایی سێ رۆژنامەنووسی تورک هەڵوەشایەوە

دیوانی باڵای تورکیا پاش پێداچوو‌نەوە بە حوکمی زیندانی هەتایی ئەحمەد ئاڵتان، مێهمێت ئاڵتان و نازلی ئیلیکچی سێ رۆژنامەینووسی ناسراوەی تورکیا، ئەو حوکمەی هەڵوەشاندەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی دیکینی تورکیا، دانیشتنی پێداچوونەوە بە ناڕەزایەتی ئەحمەد ئاڵتان، مێهمێت ئاڵتان و نازلی ئیلیکچی سێ رۆژنامەینووسی ناسراوەی تورکیا بە حوکمی زیندانی هەتایی کە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ جەماعەتی گولەن و پێشێل کردنی دەستووری تورکیا لە لایەن دادگەی ئەستەنبۆڵەوە بە سەریاندا بڕابوو، لە لقی ١٦ی دادگەی باڵای تورکیا بەڕێوەچوو و لە ئەنجامی ئەو دانیشتنە حوکمی زیندانی هەتایی هەڵوەشاوە و مێهمێت ئاڵتانیش بێ تاوان ناسرا.

دیوانی باڵای تورکیا بە سڕینەوەی تۆمەتی "پێشێل کردنی دەستوور" لە ئەحمەد ئاڵتان و نازلی ئیلیکچی، تۆمەتی ئەوانی تا ئاستی پاڵپشتی لە جەماعەتی گولەن دابەزاند و بە هۆی نەبوونی بەڵگە و دایکۆمێنتی پێویست لەبارەی مێهێمت ئاڵتان لە لایەن دادستێنییەوە، ناوبراو لەو دادگەیە لە تۆمەتەکانی بەری کرا.

News ID 27265

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha