بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کارانەوە بە هەوڵەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی ئەمریکا بە تایبەتی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا کە وتی" ئێران ئەبی دیپلۆماسی بە دیپلۆماسی وەڵام بداتەوە" وتی: ئێران دیپلۆماسی بە دیپلۆماسی و گوشار بە خۆڕاگری وەڵام دەداتەوە. بەڵام وادیارە لە یاسای دەسەڵاتدارانی ئەمریکی دیپلۆماسی واتا گەمارۆ و تیرۆریزمی ئابووری.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئێمە تا ئێستا شتێکمان جگە لە گەمارۆی نایاسایی، شەڕ و تیرۆریزمی ئابووری لە دەوڵەتی ئەمریکاوە نەدیوە کە وەڵامی بدەینەوە.
Your Comment