بەزاندنی ئاسمانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە دەستپێکی ناکۆکی تازە لە ناوچەیە

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە وەی کە بەزاندنی سنووری ئاسمانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، دەستپێکی ناکۆکیگەلی نوێی ناوچەیە، وتی: ناوەندە نێودەوڵەتییەکان دەبێت وەڵامێکی گونجاو بەو هەڵمەتە دەستدرێژەکارانەی ئەمریکا بدەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ(یەکشەممە) لە دیداری "گابریل کۆئۆواس بارۆن" سەرۆکی یەکێتی  نێوان پەرلەمانەکانی جیهانی لە تاران (IPU)، ڕایگەیاند: یەکێتی نێوان پەرلەمانی جیهانی بەردەوام لە رێنوێنی کردن و نزیک خستنەوەی پەرلەمانەکان و ڕای گشتی بۆ هاوئاهەنگی لە پرسگەلی گرینگی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا ڕۆڵی ئیجابی بووە.

سەرۆک کۆماری بە ئاماژە بە تیرۆریزم، تاک ڕەهەندخوازی و کێشەگەلی ژینگە وەک گرفتی گەورەی جیهانی ئەورۆ، وتی: ڕیشەی زۆرێک لە گیروگرفتەکانی ناوچە و جیهان، دیکتاتۆری ژمارێک لە وڵاتان، بەتایبەت ئەمریکایە کە بە پێشێلکردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان لە بواری تاک‌ڕەهەندگەرانەدا چالاکە. 

ڕۆحانی لە درێژەدا ئاماژەی بە کشانەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام و گەڕاندنەوە و داسەپاندنی گەمارۆگەلی زاڵمانە لە دژی ئێران کرد و وتیشی: ئەوڕۆکە ئەمریکا ڕووی کردۆتە تیرۆریزمی ئابووری لە دژی گەلی ئێران و تەنانەت ئەو گەمارۆیانە بە شێوەی بەرچاو مادەی دەرمانی و خۆراکیش لە خۆ دەگرێت.

ناوبراو دەستدرێژی و ئامادەبوونی خۆتێوەردەرانەی ئەمریکا لە ناوچەی وەک هۆکاری گیروگرفتەکان زانی و جەختی کرد: دەستدرێژی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکایی بۆ سەر هەرێمی ئاسمانی ئێران، دەستپێکی ئالۆزی و ناکۆکیگەلی نوێ لە لایەن ئەمریکا لە ناوچەیە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی تەنگەلانی گرینگی کەنداوی فارس و دەریای عۆمان، هەربۆیە هەموو ناوەندە نێودەوڵەتییەکان دەبێ وەڵامێکی گونجاو بەو هەڵمەتە دەستدرێژەکارانەی ئەمریکا بدەنەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران دەستدرێژەییەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، عێراق، سووریا و لەمدواییەش لە یەمەنی بیرخستەوە و ڕاشیگەیاند: ئاسایشی هەموو ناوچەکانی جیهان و کەنداوی فارس دەبێت لە لایەن وڵاتانی ناوچەوە دابین بکرێت.

لەو دیدارەدا سەرۆکی یەکێتی نێوان پەرلەمانەکانی جیهانی بە ئاماژە بە ڕۆڵی گرینگی ئێران لە چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان و برەو دان بە چەند لایەنخوازی لە ئاستی جیهاندا وتی: بەرجام سەلماندی کە لە پێناو چەند ڕەهەندیگەری و دانوستان و هەروەها بنیاتنانی ئاشتی لەناوچەدا دەبێ لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئێران لەو بوارەدا وانە وەربگرین و ڕێز لە گفتوگۆ و ڕێککەوتننە نێودەوڵەتییەکان بگیردرێت.

گابریل کۆئۆواس بارۆن هیواشی خواست کە ئەورووپا بە خێراترین کاتی وممکین بەرپرسایەتییەکانی خۆی هەمبەر بە بەرجام ڕاپەڕێنێت، چونکە لام وایە خەڵکی نابێ تێچوو و باجی هەڵەی لایەنەکانی دیکە بدەنەوە.

News Code 27070

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =