سیاسەتی ترامپ بەرانبەر ئێران گەیشتووەتە بن بەست

سەرۆکی پێشووتری ئاژانسی ناوەندی هەواڵگری ئەمریکا بە ڕەخنە لە سیاسەتە دژە ئێرانییەکانی دەوڵەتی ترامپ، وتی: هەوڵەکانی ترامپ بەرانبەر ئێران، گەیشتووەتە بن بەست.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، جان برنان سەرۆکی پێشووتری ڕێکخراوی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا سیا و لە بەناوبانگترین ڕەخنەگرەکانی ترامپ لە گفتوگۆیەکدا جەختی کرد لە گەڵ کەسایەتی و ناڕاست بوونی ترامپ کێشەی هەیە.

برنان کە لە گەڵ ڕۆژنامەی ئایریش تایمز گفتوگۆی دەکرد، هەروەها لە پێوەندی لە گەڵ سیاسەتەکانی ترامپ بەرانبەر ئێران وتی: ئەمریکا بە ئەو بیرە هەڵەیەو کە ئێران دەگۆڕدرێت  گوشاری خستوووەتە سەر ئێران بەڵام ئەو پرسە گەیشتووەتە بن بەست چونکوو لە ئێران فەرهەنگی بەرخۆدان هەیە.

جان برنان زیادی کرد: ترامپ ڕاستبێژ نییە و دوورە لە ئەخلاق و کەسایەتی و نەک تەنیا خەڵکی ئەمریکا بەڵکوو تەواو جیهانی گێژ کردووە.

جان برنان کە لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٧ ی زایینی سەرۆکی سیا بوو، بە هاتنە سەر دەسەڵاتی ترامپ و توندبوونەوەی دژایەتییەکان لە گەڵ سەرۆک کۆمار لە پۆستەکەی خۆی کشایەوە. ناوبراو ئێستا لە بەناوبانگترین ڕەخنەگرەکانی ترامپ دێتە ئەژمار.

News Code 26818

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =