بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمجەد ئەفسەحی وتیشی: حەوتەنامەی گۆڕان بە سەرپەرەشتی فەردین کەمانگەر کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی و ڕۆماڵ دانی بابەتگەلی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی لە پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان و ئازەربایجانی رۆژئاوا بڵاودەبێتەوە و هەروەها وەرزنامەی توێژینەوەیی بوومەلەرزەیی بە سەرپەرەشتی کاوە کەرەمی بە زمانی فارسی و تایبەت بە بواری زانستی بنەمایی و تەکنیکی و ئەندازیاری دوو گۆڤاری کاغەزین کە لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە مۆڵەتی چاپ و بڵاوبوونەوەیان وەرگرتووە.
هەروەها بە گوێرەی کارناسی بەرپرسی کاروباری میدیایی و چاپەمەنی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان گۆڤارە دیجیتاڵییەکانی "مطالعات حامی، مدیریت و بازاریانی ورزشی"(توێژینەوەگەلی پاڵپشتانە، بەڕێوەبەرانە و بازاڕدۆزیی وەرزشی) بە سەرپەرەشتی سەردار محەمەدی لە بواری زانستی مرۆڤایەتی و ڕاهێنانی لەش و "هویت محیط"(شوناسی ژینگە) بە سەرپەرەشتی پەرویز ئەکبەری بە دوو زمانی کوردی و فارسی چالاکییەکانیان لەمساوە دەست پێ دەکەن.
ئەفسەحی ڕاشیگەیاند: لە ئیستادا ٩ رۆژنامە، حەوتەنامە، دووحەوتەنامە، مانگنامە و وەرزنامە لە کوردستان چاوەروانی وەرگرتنی مۆڵەتی بڵاوبوونەوە لە لیژنەی چاوەدێریی چاپەمەنی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامین.
Your Comment