بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، لێدوانەکانی ئەم دواییە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕەوانە کردنی هەزار و ٥٠٠ هێزی سەربازی بۆ رۆژهەڵاتی ناڤین، کاردانەوەی تاقمێک لە سەربازان و دیپلۆماتەگەلی پێشووەی ئەمریکی بە دواوە بووە.
هەر لەو پەیوەندییەدا ٧٦ ژینڕاڵ، دەریاوان و باڵوێزی پێشوو لە نامەیەکی کراوەدا بۆ ترامپ، سەبارەت بە مەترسیی تەشەنەسەندنی ناکۆکی و بەرەنگار بوونەوەی ئێران هۆشداریان دا.
لە بەشێکی ئەو نامەیەدا هاتووە: شەڕ لە گەڵ ئێران چ بە هەڵبژاردن بێ یان بە لێکدانەوەی هەڵە، پاشهاتی دڵتەزێنی لە رۆژهەڵاتی ناڤینی پێشتر ناسەقامگیر بە دواوە دەبێ و هەروەها ئەمریکا لە باری ماڵی، مرۆیی و ژئۆپۆلیتیکەوە دەکەوێتە گێژەنەی پێکدادانێکی قورس و پڕ لە تێچوو.
نووسەرانی ئەو نامەیە هەروەها هوشداریان داوە کە سەرەڕای کارامەبوونی گوشارگەلی ئابووری، هەرەشەگەلی سەربازی هیچکات گۆڕانی هەڵسوکەوتی ئێرانی بە دواوە نابێ.
Your Comment