بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری هابر ٧، بە پێی زانیارییەکان لە سەرچاوە ئەمنییەکان، ژنێک و پیاوێک بە چوون بۆ پەرلەمانی تورکیا داوای دیدار لە گەڵ مەحموود تانال نوێنەری پارتی کۆماریخوازی گەلانی تورکیا(جەهەپە)یان کردبوو پاش چوون بۆ ناو باڵەخانەی مەجلیس هەڵیانکوتایە سەر فەرمانبەرانی پەرلەمانی تورکیا و هەوڵیان دا بە بارمتە بیانگرن کە کە پاش هەوڵی ئەو دوو کەسە بۆ هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر پەرلەمانی تورکیا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی پەرلەمانەوە دەستگیر کران.
لە پشکنینی جەستەیی ئەو دوو کەسە کە ئەندامی بەرەی ئازادی گەلی شۆڕشن، پشتوێنی خۆکوژی ڕەش و چەکی سارد دۆزرایەوە و دەستی بە سەردا گیرا. "م.ز" پێشتر بە تۆمەتی پێوەندی لە گەڵ بەرەی ئازادی گەلی شۆڕش، بانگەشە بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان، بەشداری لە خۆپیشاندانی نایاسایی خاوەن ٥ دۆسیەی دادوەری بووە و "ع.ی" یش بە تۆمەتی چالاکی بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان ماوەیەک لە زیندانی کاندرا کوچاعلی زیندانی بووە.
بۆچوونی ئێوە