پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجالان چوونە ئیمرالی

پاش ۸ ساڵ لە ڕێگری کردنی بەرپرسانی ئەمنی تورکیا، چوار ڕۆژ لەمەوپێش ژمارەیەک لە پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی زیندانی ئیمرالیان کرد.

  بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە جمهوورییەت، ڕۆژی ۲ ئەم مانگە (مانگی مەی) ژمارەیەک لە پارێزەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی چاویان بە ئۆجالان کەوتووە.

هیچ زانیاریەکی وردتر لەبارەی ئەم سەردانەوە بڵاونەبووەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەمە ۱۶ی گوڵان پارێزەرەکانی ئۆجەلان وردەکاری ئەم دیدارە بۆ میدیاکان ئاشکرا بکەن.

دوایین جار ساڵی ۲۰۱۱ براکەی ئۆجالان چووەتە ئیمرالی و چاوی پێکەوتووە و تا ئێستا کەس نەیدیوە.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرکردەی بزوتنەوەی ناسراو بە پارتی کرێکارانی کوردستانە کە ڕێکخراوەکەی واتا (پەکەکە)لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا و ناتۆ و چەند وڵاتێکی تر لەلیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانە.

 حکوومەتی تورکیا ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە کینیا ئۆجالانی دەستگیر کرد و گواستیەوە بۆ زیندانێکی فەردی لە دوورگەی ئیمرالی لە دەریای مەڕمەڕە لە تورکیا، ھەرچەند لە سەرەتادا حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر دا سەپێندرا بەڵام دواتر بە مەرجەوە ئەم حوکمە گۆڕا بۆ تاھەتایی لە ئابی ٢٠٠٢دا.

ڕەنگە پاش توندبوونەوەی شەڕ و پێکادانی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا ئەم دیدارە دەرگای داخراوی دانوستانی ئاشتی لەو دوو لایەنە بکاتەوە.

News Code 26372

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =