ڕێبەری: بە توندی بەرەنگاری قاچاخ و تێکدەرانی ئینترنێتی ببنەوە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: هێزی پۆلیس دەبێ بە شێوەی جدی ڕووبەڕووی قاچاخ و تێکدەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ببنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیداری ئەمڕۆیان لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی هێزی پۆلیسی وڵات جەختیان کردە سەر ڕۆڵی بەرچاوی ئەم هێزە لە دابین کردنی ئەمنیەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کەشی ئینترنێت و رایانگەیاند: هێزی پۆلیس دەبێ بە شێوەی جدی ڕووبەڕووی قاچاخ و ئەوانەی بێتەوە کە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و کەشی مەجازی تێکدەدەن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە دوو سیفەتی بەرزی بەتوانایی و دڵۆڤانی هێزی پۆلیسی ئێران جەختیان کرد کە پۆلیس لە کاتی هاتنی لافاوی ئەم دواییە، خزمەتی زۆری بە خەڵکی خەسار لیکەوتووی ئەو ناوچانە کرد و هەوڵی باشی دا بۆ دابین کردنی ئاسایشی ئەو دەڤەرە.

وتیشیان: دابین کردنی ئاسایش پێویستی جووڵە و برەوی ئابووریە و یەکێک لە ڕێگرەکانی بەردەم گەشەی بەرهەم هێنان، قاچاخە کە ئەمڕۆکە بە شێوەی دوو لایەنەیە و جگە لە هاوردەی قاچاخ، هەندێ کەلوپەل و پێدوایستی خەڵک و هەندێ لە بەرهەمەکان لە بەشی کشت وکاڵیشدا هەناردە دەکرێت.

ڕێبەری ڕایانگەیاند: لە پشت پەردەی هەندێ لەم کارانەوە تەنیا بەرژەوەند خوازی نییە، بەڵکوو، فیکر، نەخشە و ئامانجی گڵاو هەیە کە هێزی پۆلیس دەبێ بە چاودێری تەواو ڕووبەڕووی بێتەوە.

دابین کردنی ئاسایشی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کەشی ئینترنێتی خاڵێکی دیکە بوو کە ڕێبەری ئاماژەیان پیدا  و ڕایانگەیاند: کەشی ئینترنێت ئەمڕۆکر زۆر پەرەی سەندووە و هاوکات کە بەرژەوەندی و ئیماکاناتی زۆرە، مەترسی گەورەشی هەیە.

جەختیشیان کرد کە نائەمنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کەشی ئینترنێتی لە زیانی خەڵکە و ئەرکی هێزی پۆلیسە ئەمنیەتی ئەم کەشە دابین بکات.

 لە بەشێکی قسەکانیشیاندا ئاماژەیان دایە زەروورتی ڕێگری لە کڕین و فرۆشتنی چەک لە وڵات و وتیان: لە هەندێ ولاتی وەک ئەمریکا ، کڕین و فرۆشتنی چەک بە هۆی بەرژەوەندی بۆ کۆمپانیاکانی دروست کردنی چەک ئازادە و بۆ خەڵک کێشە سازە، بەڵام لە وڵاتی ئێمەدا وا کێشەیەک نییە و کڕین و فرۆشتنی چەک قەدەغەیە، دەبێ ڕێگری لێبکرێت.

جەختیشیان کردە سەر ڕێگری لە کڕین و فرۆشتنی چەک لە ئینترنێت و وتیان: بکوژی کەسایەتیە ئاینییەکەی هەمەدان ، لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەیدا بە چوار جۆر چەک وێنەی خۆی بڵاو کردووەتەوە کە پۆلیس دەبێ بەرەنگاریی ئەم بابەتە بێتەوە.

News Code 26259

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =