بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە یەنی شەفەق، ئۆلریکە دێمیر (Ulrike Demmer) جێگری وتەبێژی دەوڵەتی ئەڵمانیا ئەوڕۆ چوارشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە بەرلین ڕایگەیاند کە ئەڵمانیا ئاگاداری بڕیارەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی ترامپ هەمبەر بە ئێرانە و لە گەڵ ئەندامانی دیکەی یەکێتی ئەورووپا خەریکی بە هاوبەشی پاشهاتەکانی ئەو بڕیارە هەڵدەسەنگێنن.
جێگری وتەبێژی دەولەتی ئەڵمانیا وتیشی: هەر وەک دەزانن دەولەتی فیدراڵی ئەڵمانیا و یەکێتی ئەورووپا پابەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران ماونەتەوە. هێشتاش لە سەر ئەو بڕوایەن کە ئەو ڕێککەوتنە بۆ پێشگری لە بەهرەمەندبوونی ئێران لە چەک و چۆڵی ناڤۆکی زۆر گرینگە.
دێمیر ئاماژەی بەوەش دا: بەرجام بە پێی یاساگەلی نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەورووپا، ئاسانکارییە لە بەردەم ڕێککەوتنی یاسایی لە گەڵ ئێران.
شایانی باسە، ئەمریکا ماوەیەک لەوە پێش لە هەنگاوێکی دژبەرانەدا کۆتایی هێنا بە مۆڵەتی بەری بوون لە گەمارۆی کڕینی نەوت لە ئێران.
بۆچوونی ئێوە