بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە بیبیسی، چین سەبارەت بە کۆتایی مۆڵەتی بەری کرانە هاوپەیوەندەکان بە کڕینی نەوتی ئێران هۆشداری دا و ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارەی ئەمریکا دەبێتە هۆی تەشەنەسەندنی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی رۆژهەڵاتی ناڤین و جیهاندا.
وەزارەتی دەرەوەی چین ئەوڕۆ سێ شەممە بە شێوەی فەرمی ناڕەزایەتی خۆی هەمبەر بە بڕیاری ئەم دواییەی ئەمریکا دەربڕی.
جۆنگ شوانگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەوبارەیەوە جەختی کرد: بڕیاری ئەمریکا دەبێتە هۆی ئاڵۆزی لە بازاڕەکانی وزەی جیهانی و رۆژهەڵاتی ناڤین.
ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی ڕابردوو (دووشەممە) ڕایگەیاندبوو: هیچ مۆڵەتێکی بەری کران بە هیچ وڵاتێک بۆ کڕینی نەوت لە ئێران نادەین. ئیمارات و عەرەبستان متمانەیان پێ داوین کە نایەڵن کێشەیەک لە بازاڕە نەوتییەکاندا ساز بێت.
Your Comment