بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یۆرۆنیوز، جنگ شوانگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین سەبارەت بە درێژ نەکردنەوەی مۆڵەتی کڕینی نەوت لە ئێران لە لایە ئەمریکاوە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە گەڵ ئەو کارە دژایەتی هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەم بارەوە وتی: هاوکارییەکانمان لە گەڵ ئێران بە پێی یاسایە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ ڕایگەیاند: هیچ مۆڵەتێک نادرێتە هیچ وڵاتێک بۆ کڕینی نەوت لە ئێران. ئیمارات و عەرەبستان متمانەیان پێ داوین کە هیچ کێشەیەک لە بازاڕی نەوت دروست نەبیت.
Your Comment