بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر , محەمەد جەواد زەریف, وەزیری دەرەوەی ئێران بە دەرکردنی پەیامێک لە توویتر ڕایگەیاند ئەورووپا لە بەرانبەر تیرۆریزمی ئابووری سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەشەلە.
لەو پەیامەدا زەریف دەڵێت: ساڵێک پاش هەنگاوی نایاسایی ئەمریکا لە کشانەوەی بەرجام هێشتا ئەورووپا ناتوانێت خواست و ئیرادەی سیاسی خۆی لە بەرانبەر تیرۆریزمی ئابووری ترامپ تەنانەت بە کردنەوەی کاناڵی تایبەتی بانکی بۆ یارمەتی مرۆڤ دۆستانه بسەپێنێت.
دەشڵێت: ئەمە لە حاڵێکدایە کە سێ وڵاتی ئەورووپایی بە گوشار بۆ سەر ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان دژی توانستی بەرگری ئێمه خەریکی دڵدانەوەی ترامپن.
بۆچوونی ئێوە