بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە بۆنەی ساڵڕۆژی ١٢ی خاکەلێوە، جەختی کرد: هێزی چەکداری هەر وەک ڕابردوو، هیچکات رێگە نادات کەمترین زیان بە بنەماکانی نیزامی ئیسلامی و هەڵبژاردەی دەنگی گەل بگات.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ١٢ی خاکەلێوە یەکێکە لە گرینگترین رۆژانی مێژووی ئێرانی ئیسلامی کە تێیدا گەلی شۆڕشی بە دەنگی یەکلاکەرەوەی لە سەدا ٩٨.٢ی خۆیان، جگە لەوەی بۆ هەمیشە کۆتاییان بە دەسەڵاتی گەنیو و دیکتاتۆریی شایی هێنا، بنەماکانی حکوومەتێکی دیموکراسیان بە دیناووەرگرتن لە ئەندێشەی پێشکەوتەی ئیسلام بنیات نا.
بەیاننامەکە باسی لەوەش کردووە کە چۆن پاش ٤٠ ساڵ لەو سەرکەوتنە و هەوڵی دوژمنان بۆ بە چەوشاەبردنی خەڵکی لە ڕەوتی سەربەخۆیی خوازی و ئازادی لە رێگەی شەڕی داسەپاوەی ٨ ساڵە و تیرۆ و گەمارۆکان، گەلی هوشیار و شۆڕشی بە رێبەرایەتی ئیمام خومەینی (رە) و جێگری ساڵحی ئیمام خامنەیی، توانیویەتی بە سلامەت لە هەموو ڕەشەباکان تێپەڕێت.
ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری لە درێژەدا وێرای بانگهێشتی تێکرای گەلی ئێران بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ١٢ی خاکەلێوە لە حەڕەمی ئیمام خومەینی، جەختی لەوەش کردووە: لە دەیەی پێنجەمی شۆڕش، متمانە بە گەلی بەڕێزی ئیرانی ئیسلامی دەدەین کە هەر وەک ڕابردوو رێگە نادەین کەمترین زیان بە بنەماکانی نیزامی ئیسلامی و هەڵبژاردەی دەنگی گەل بگات و ئامادەی هەر جۆرە خۆبەخشییەک لە پێناو پاراستنی سنوورەکانی وڵاتین.
Your Comment