بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێدپرێس، پیاوێکی هۆڵەندی بە ناوی ئارتۆر برند کە بە ئیندیانا جۆنزی جیهانی هونەر ناسراوە توانی یەکێک لە وێنەکانی پابلۆ پیکاسۆ کە ٢٠ ساڵ پێش دزرابوو دۆزرایەوە.
ناوبراو دەڵێت ئەو وێنە چەندین ساڵ لە بازاڕی ڕەشی هۆڵەندا خولاوەتەوە و پێش ئەوە لە ساڵی ١٩٩٩ لە ناو بەلەمێکی گەشتیاری یەکێک لە شێخە عەرەبەکان دزرابوو.
ئەو وێنە بە ناوی دورا مار یەکەم جار لە ساڵی ١٩٣٨ کێشراوە و ئێستا نرخەکەی ٢٥ ملیۆن یۆرۆیە. دورا مار بۆ ماوەی حەوت ساڵ هاوژینی پابلۆ پیکاسۆ بوو. ئەو وێنە تاکاتی مەرگی لە ساڵی ١٩٧٣ لە ماڵەکەی هەڵواسرابوو.
پۆلیسی فەڕەنسا و هۆڵەندا وتوویانە دوا خاوەنی وێنەکە دادگایی ناکەن. ئە ووێنە ئێستا لە لای کۆمپانیای بیمەیە کە بڕیار لە سەر چارەنووسی ئەو وێنە دەدات.
بۆچوونی ئێوە