بەیاننامەی کۆتایی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لەبارەی هێرشەکەی نیۆزیلەند

ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی ئەمڕۆ لە کۆتایی دانیشتنی لوتکەیی کۆمیتەی کارگێڕیی ئەو ڕێکخراوە کە بە ئامانجی لێکدانەوەی هێرشی تیرۆریستی لە نیوزیلەند لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە چوو، بەیاننامەی دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، دانیشتنی لوتکەیی کۆمیتەی کارگێڕیی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کە ئەمڕۆ لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام له‌ هۆتێلی گراند تارابیای ئەستەنبۆڵ بە ئامانجی لێکدانەوەی هێرشی تیرۆریستیی هەینی ڕابردوو لە شاری کرایست چەرچی نیوزیلەند بەڕێوەچوو، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە تەوەری بەرەنگاربوونەوەی نێودەوڵەتی هەمبەر بە ئیسلام تۆقێنەری کۆتایی پێهات.

لەو بەیاننامەی ٢٠ بڕگەیی ئەو دانیشتنەدا هاتووە: هەوڵی دەوڵەتی نیوزیلەند بۆ ئیدانە کردنی هێرشی تیرۆریستی و هەڵوێستی ئیجابیی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە هەمبەر بە موسڵمانان دەنرخێنین و هاودەردیی تەواو چینەکانی کۆمەڵگای نیوزیلەند لە گەڵ موسڵمانان ستایش دەکەین.

بەیاننامەکە ڕادەگەیێنێت: پاڵپشتی دەکەین لە دەوڵەتی نیوزیلەند بۆ لێکدانەوەی ڕوون و کۆگری هێرشی تیرۆریستی لەو وڵاتەدا کە بە گوێرەی مانیفێستۆی نەخۆشی تیرۆریستەکان بە شێوەیەکی پڕۆفێشناڵ و پلان بۆ داڕێژراوە و بە پاڵپشتیی ناوەندە ئەهریمەنییەکان ئەنجام دراوە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە: وڵاتانێک کە خاوەن جەماوەری موسڵمان و کەمینەی ئایینی و پەنابەرن بانگهێشت دەکەین بۆ خۆبواردن لە سیاسەتگەلی هاوپەیوەند بە تیرۆریزمی ئیسلامی، ڕادیکاڵیزم و هەروەها لێدوانی هاوشێوە. هەڵوێستێک کە موسڵمانانی ئاسایی دەبەستێتەوە بە کرداری تاوانبارانە و داپەڕی توندئاژۆیی و تیرۆریزم، قبووڵ ناکەین.  

بەیاننامەکە باس لەوەش دەکات: لە بانگەوازێکدا داوا لە کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی یەکێتی ئەورووپا دەکەین بۆ پێکهێنانی ناوەندێک لە پێناو چاوەدێری و ئامادە کردنی ڕاپۆرت لە زەبروزەنگ، دژکاری ئایینی و دوژمنی هەوڵ بدەن.

بەیاننامەی کۆتایی ٢٠ بڕگەیی دانیشتنی لوتکەیی کۆمیتەی کارگێڕیی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە کۆتاییدا ڕاشدەگەیێنێت: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها ناوەندگەلی نێودەوڵەتی بۆ ناونانی رۆژی ١٥ی مارچ وەک رۆژی جیهانی هاوڕیزی لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ئیسلام تۆقێنەری بانگهێشت دەکەین.

شایانی باسە، رۆژی هەینی ڕابردوو لە هێرشی تیرۆریستیی "برنتۆن تارانت"ی ٢٨ ساڵە بۆ سەر دوو مزگەوتی نوور و لینود لە شاری کرایست چەرچ لە نیوزیلەند،  ٥٠ کەسی موسڵمان لە کاتی خوێندنی نوێژی هەینی کوژران و ٣١ کەسی دیکەش زۆریش بریندار بوون.

News Code 25743

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =