بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی دوێنێ لە پەراوێزی دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە هەواڵنێرانی وت: جێگری مافەوانی سەرۆک کۆماریی ، وەزیری داد و وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی سکاڵایەک دژی ئەوانەی لە ئەمریکا دەستیان هەیە لە گەمارۆدانی ئێران تۆمار بکەن.
ڕاشیگەیاند: دوژمنانی سوێندخواردووی ئێران بە هەموو تواناوە هاتنە مەیدان تا ڕێگە بە پێشکەوتنی وڵات و ژیانی ئاسایی خەڵک بگرن. ئەمریکاییەکان بێ هیچ هۆکارێک هەروا کە لە زۆربەی بەڵێنەکانیان دەرچوون، لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیش هاتنە دەرەوە و دژوارتەین گەمارۆکانیان دژی گەلی ئێران سەپاند.
ڕۆحانی وتی: ئەمریکا یەک ئامانجیان هەیە ئەویش ئەوەیە وا بیردەکەنوە ئەگەر گەمارۆکان زیاتر بکەن دەتوانن بگەڕێنەوە ئێران و بەسەر خەڵکدا زاڵ بن بەڵام هیچ کات ناگەنە ئەم ئامانجەی خۆیان.
وتیشی: ئامانجی ئەمریکا، زایۆنیزم و هاوپەیمانەکانیان لە ناوچەکە ئەوەیە چۆک بە ئێران دابدەن و تۆڵەی چل ساڵەی خۆیان بکەنەوە.
ئاماژەشی کرد کە پیلانەکانی ئەمریکا بۆ سەپاندنی گەمارۆی زیاتر لەسەر ئێران پووچەڵ کراوەتەوە و لە داهاتووشدا یەک چرکە لە پیلانەکانی دوژمن خافڵ نابین.
سەرۆک کۆمار لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: دوژمن و پیلانگێڕانی سەرەکی نابێت لە بیر بکەین و هەرچی لەعنەت و ڕق و جنێوتان هەیە بەو کەسانەی بدەن کە ئەم دۆخەیان بۆ وڵات دروستکرد. ئەمریکاییەکان و زایۆنیزم ئەم دۆخەی بۆ ئێمە دروست کرد.
بۆچوونی ئێوە