بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە العالم، عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە ریوڕەسمی کردنەوەی یەکەم پیشانگای فۆتۆگرافیکی وێنەکانی شەڕ لە کەربەلا وتی: یەکێک لە قسەکانی ئایەتوڵڵا سیستانی کۆ کردنەوەی بەڵگە لە جەنایەتەکانی داعش لە شوێنە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان و بە دیکۆمێنت کردن و چاپ کردنی بەڵگەی جەنایتەیەکانی داعشە.
ناوبراو زیادی کرد: عێراقییەکان لە ڕەوتی شەڕ لە گەڵ داعش تەنیا بەرگرییان لە وڵاتەکەیان نەکرد بەڵکوو بەرەڤانیان لە ناوچەکە و تەنانەت وڵاتانی بیانی و ئەورووپیش کرد بۆیە ئەبێ لە سەر ئەو شەڕە بەڵگە کۆ بکرێتەوە.
بۆچوونی ئێوە