AP ١٣٩٤ ڕەشەمە ٢٧ ١٧:٢٩

بە پێی بەسەرهاتێکی ڕاستەقینە؛

جوولیا رابێرتز هەمدیسان لە درامێکی جینایی ده‌رده‌که‌وێت

جوولیا رابێرتز هەمدیسان لە درامێکی جینایی ده‌رده‌که‌وێت

جوولیا ڕابێرتز لە درامێکی جیناییدا بە ناوی "لۆکۆموتیو ئاژۆ"دا دەچێتە بەر کامێرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە وێرایەتی، "لۆکۆموتیو ئاژۆ" کە بە تەرکیزی لە سەر کەسایەتییەکی راستەقینە بەرهەم دێت، بیرهێنەرەوەی فیلمی "ئێرێن براکوویچ"ە کە دەڕوانێتە کەسایەتییەکی ڕاستەقینە و ڕابێرتز ۱۶ ساڵ لەوە پێش بۆ دەورگێران لەو فیلەمەدا خەڵاتی ئۆسکار و بیفتای پێبەخشرا.

ئەم ئەکتەرە ناسراوە و پڕلایەنگرە لەو فیلمەدا لە قەوارەی پارێزەری تاوانبارێک بە ناو داریووس مەک کاڵم دەردەکەێت. بریگرتەکەی کە تووشی نەخۆشیی سێندۆرمی ئاسپێرگێر بووە، ناسنامەی ساختەکارانەی کارگێرانی سیستەمی گواستنەوەی گشتیی نیۆیۆرکی کۆپی کردووە و گەلێ جار لەو رێگاوە کۆنتڕۆڵی شەمەندەفەرە شارییەکانی بە دەستەوە گرتووە.

ژیانی ئەم کەسایەتییە تا ئێستا بووەتە سووژەی چەندین فیلمی بەڵگەیی.

سایمون ستیفێنسێن سناریۆی "لۆکۆموتیو ئاژۆ"ی نووسیوە و گرووپی گاتهامیش فیلمەکە بەرهەم دەهێنن. هێشتا دەرهێنەری ئەم فیلمە دیاری نەکراوە.

ڕابێرتز کە فیلمگەلێکی وەک "دێوەزمەی پارە" لە دەرهێنانی جۆدی فاستێر و "رۆژی دایک" لە دەرهێنانی گری مارشاڵی لە نۆرەی بڵاوبوونەوەدایە، ساڵی ٢٠١٥ بە فیلمێک لە ژێر ناوی "نەهێنی چاوەکانی" هەنگاوی نایە ناو سینەماکان. ئەو لەم فیلمەدا لە گەڵ نیکۆڵ کیدمەن پێکەوە دەوردەگێڕن و لەوپەڕی ناباوەریدا فیلمەکەیان بەرهەمێکی لاواز و ناسەرکەوتوو بووە.

News Code 2561

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha