به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سانا، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ چن شیائۆدۆنگ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین دیداری کرد.
ئه‌و له‌م دیداره وتی: شه‌ڕ له دژی سووریا شێوازێکی نوێی هه‌یه و ئه‌مه‌ش به گه‌ماڕۆدان و شه‌ڕی ئابووری ئه‌نجام ده‌بێت.
ئه‌سه‌د وتیشی: ڕێکاری سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی گۆڕدراوه. ئه‌و ناکۆکییانه‌ی که پێشتر به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌بوو ئێسته به شێوازی جۆراجۆر وه‌ک بایکۆت و بانگهێشت کردنی باڵوێز و گه‌ماڕۆی ئابووری و سوود بردن له تیرۆریزم به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌برێن..
سه‌رۆک کۆماری سووریا ڕایگه‌یاند: شه‌ڕ له دژی تیرۆریزم به‌شێکه له شه‌ڕێکی زۆر فراوان له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و تیرۆر بۆ ناوچه‌یه‌کی تایبه‌ت سنووردار ناکرێت و مه‌وداکان هه‌رچی دووریش بێت ڕێگر نییه له په‌ره‌سه‌ندی بیرۆکه‌ی توندڕه‌وانه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: شه‌ڕی دژ به تیرۆر ته‌نیا له ڕێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه چاره‌سه‌ر نابێت و شه‌ڕی بیر و ئایدۆلۆژیایشی ده‌وێت. دانوستان سه‌باره‌ت به ڕێکاری سیاسی به پێی په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆر خه‌ون و فریوێک زیاتر هیچ نییه.
بۆچوونی ئێوە