به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، یه‌کێتی ئه‌ورووپا دوێنێ ۳شه‌مه له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکانی ئاژانس له‌باره‌ی ئێران و به‌رجام لێدوانی دا.
نوێنه‌ری یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌مباره‌وه وتی: تورکیا، مهقدوونییهی باکووری، مۆنته‌نه‌گرۆ، ئیسله‌ند، سێربستان، ئاڵبانی، بۆسنی و هێرزگوین، لیختنهشتاین، نۆروێژ و سێن مارینۆ له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه پشتیوانیان کردووه.
ئه‌و زیادی کرد: یه‌کێتی ئه‌ورووپا ده‌یه‌وێت سپاسی سه‌رۆکی ئاژانسی ناڤۆکی بکات که ڕاپۆرتی خۆیی سه‌باره‌ت به پێبه‌ند بوونی ئێران به به‌رجام به پێی بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاو کردووه‌ته‌وه. ئه‌ورووپا پێبه‌نده به به‌رجام و ده‌یه‌وێت هاوکاری کۆمه‌ڵگای نیونه‌ته‌وه‌یی بکات. به‌رجام ده‌ستکه‌وتێکی نێونه‌ته‌وه‌ییه که بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ی ئه‌جومه‌نی ئاسایش پشتیوانی ده‌کات و به‌ر به بلاو بوونه‌وه‌ی جه‌کی ناڤۆکی له ناوچه‌که و جیهان ده‌گرێت.
ئه‌م به‌رپرسه ئه‌ورووپاییه وتی: به‌رجام ئه‌نجامی ۱۰ ساڵ کاری دیپلۆماسی کردن بووه، لابردنی گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران له ته‌نیشت جێبه‌جێ کردنی به‌ڵێنه‌کانی سه‌ر ئێران، به‌شێکی سه‌ره‌کی له‌م ڕێککه‌وتنه‌یه. هه‌ر بۆیه ئه‌ورووپا زۆر نیگه‌رانه له کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له به‌رجام. به پێی ۱۴ ڕاپۆرتی ئاژانسی ناڤۆکی تاکوو ئیسته ئێران پێهبهند بووه به به‌رجام و ئێمه‌ش پشتیوانی ده‌که‌ین له هه‌نگاوه‌کانی ئاژانس بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان له به‌رجامدا.
Your Comment