بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بلومبرگ بە گێڕانەوە لە ٢ بەرپرسی باڵای تورکیا ڕایگەیاند: ئەنقەرە پێشنیاری ئەمریکا بۆ فرۆشی سیستەمی مووشەکی پاتریوت تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ی ڕەت کردووەتەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە مەولوود چاوش ئەغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشتر ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە خەریکی دانوستان لە گەڵ ئەمریکا بۆ کڕینی سیستەمی مووشەکی پاتریوتە.
شیاوی باسە پاش ناڕەزایەتی ئەنقەرە سەبارەت بە دیاری کردنی کاتی فرۆش، لایەنی ئەمریکی وادەی داوە کە دەتوانێت یەک دەزگا لە ئەو سیستەمە زووتر ڕادەست بکات.
جگە لە ئەوە، واشنتۆن هۆشداریی دابوو ئەنقەرە ناتوانێت هاوکات ناتوانێت سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ ی ڕووسیاشی هەبێت.
شیاوی باسە کە ئەردۆغان ماوەیەک لەمەوپێش ڕایگەیاندبوو کە پێبەندی ڕێککەوتننامەی کڕینی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیایە.
بۆچوونی ئێوە