به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعاله‌م، فه‌رید یاسین، باڵوێزی عێراق له واشنتۆن له ده‌وڵه‌تی دۆناڵد ترامپ داوای کرد تاکوو کونسولگه‌ری ئه‌مریکا له به‌سره بکاته‌وه.
ئه‌و وتی: ئه‌گه‌ر ده‌توانن ئه‌م په‌یامه به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بده‌ن: تکایه کونسولگهرییهکهتان له به‌سره بکه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی دابوو که داخستنی کونسولگه‌ری ئه‌مریکا له به‌سره کاتییه به‌ڵام له سێپتامبه‌ره‌وه هیچ چالاکییه‌کی تێدا ناکرێت. ئه‌مریکا ئێران به‌م کاره تۆمه‌تبار ده‌کات، مایک په‌مپه‌ئۆ ڕایگه‌یاند بوو که سه‌باره‌ت به‌م کارانه کاردانه‌وه‌یان ده‌بێت.
یاسین له‌مباره‌وه وتی: ئه‌گه‌ر من بمه‌وێت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به کورتی بڵێم، ئه‌مه ده‌بێت که ئێمه مۆدلی نه‌مسا په‌یڕه‌و ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌چووینه ناو قه‌یران و جهمسهربهنییهکانی وڵاتانی ناوچه‌که ئێمه زۆر خراپمان به سه‌ر ده‌هات و ده‌بووینه چه‌ند به‌ش.
ئه‌مریکا داوای له عێراق کردووه که چی دیکه له ئێرانه‌وه گاز هاورده نه‌کات به‌ڵام عێراق پێویستی به گاز هه‌یه بۆ به‌رهه‌م هێنانی کاره‌با. بڕیار وایه که ئه‌مریکا مانگی داهاتووش مه‌عافیه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به گه‌ماڕۆکان درێژ بکاته‌وه. تیمی دیویس له کنسولی ئه‌مریکا له به‌سره ئاماژه‌ی دابوو که واشنتۆن هه‌وڵ ده‌دات کێشه‌ی کڕینی وزه‌ی عێراق له ئێران چاره‌سه‌ر بکات.
Your Comment