AP ١٣٩٧ ڕەشەمە ١٠ ١٤:٤٢

پووتین:

گرووپی نێودەوڵەتی بۆ کشاندنەوەی هێزی دەرەکی لە سووریا پێکدێت

گرووپی نێودەوڵەتی بۆ کشاندنەوەی هێزی دەرەکی لە سووریا پێکدێت

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پلانی پێکهێنانی گرووپێکی نێودەوڵەتیی نوێ بۆ سەقامگیریی یەکجاری سووریا و کشاندنەوەی تەواو هیزە دەرەکییەکان لەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە لێدوانێکدا سەبارەت بە دۆخی سووریا وتی: پلانێک لە ئارادایە بۆ پێکهێنانی گرووپێکی نێودەوڵەتیی نوێ بە بەشداری وڵاتانی پەیجۆری قەیرانی سووریا کە ڕاسپاردەیان سەقامگیریی یەکجاری لەو وڵاتە پاش بنەبڕکردنی تیرۆریزمە.

پووتین جەختی کرد: ناوچەگەلێک لە پارێزگای ئەدلەب و رۆژهەڵاتی فورات ماون کە هێشتا سەقامگیر نەکراون.

وتیشی: لە میانەی دیداری دوو رۆژی ڕابردوو لە گەڵ بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی سەبارەت بە هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی ئەو گرووپە گفتوگۆمان کرد.

شایانی باسە، نەتانیاهۆ لە دیداری رۆژی ڕابردووی لە گەڵ پووتین باسی لە ڕێککەوتن لە بابەتی پێکهێنانی گر‌ووپێکی تایبەتی بە ئامانجی دەرکردنی هێزی دەرەکی لە سووریا کردبوو.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا جەختیشی کرد: لەم کۆمەڵە نوێیەدا هەم رێبەرانی سووریا و هەمیش بەرهەڵستکارانی ئەو وڵاتە و چەندین وڵاتی ناوچەیی بەشدار دەبن. ئەو پلانە پێکهاتووە لە دەرچوونی هەموو هێزی دەرەکی لە خاکی سووریا و گەڕاندنەوەی دامودەزگاکانی ئەو وڵاتە و پاراستنی یەکپارەچەیی و سەرەوەریی سووریایە،

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: دۆخی سووریا سەقامگیر بووە و دوا بنکە و بەرەی تیرۆریستان بە زوویی تێکدەشکێندرێن.

News ID 25310

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha