ئامانجی بەرجامی ۲ ڕیشەکێش کردنی ئێران و ئیسلامە

فەرماندەی هێزی قودسی سوپا وتی: دوژمن هەوڵ دەدا لە بەرجامی ٢دا بنچینەی ڕەوتە ئیسلامییەکان وشک بکات، بەڵام ئەو سەرچاوەیە وشک نابێت، چونکە ئیسلامی ڕەسەن ئێرانی پاوەجێ ڕاگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران رۆژی ڕابردوو (پێنج شەممە) لە دانیشتنەکانی  کۆنگرەی بەرزڕاگرتنی یادی ٦٥٠٠ شەهیدی پارێزگای کێرمان، وتی: لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوو بەردەوام سەرکەوتوو بووینە، ئەگەرچی بە ڕوواڵەت زیانیشمان پێ گەیشتووە و شۆڕشی ئیسلامی توانیویەتی تەواو گوشارەکان بکاتە مایەی سەرکەوتن.

سەرلەشکەر سولەیمانی وتیشی: دوژمن دەیەوێ مەودا بخاتە نێوان بیر و هزری جەماوەری و بە دوای لێک هەڵبڕانی خەڵکی لە ئیسلام و ئێرانە، بەڵام بنەمای سەرەکیی سەرکوتنی ئێران ئیسلام بووە و بە پشت‌بەستن بە ئیسلام بوو کە توانیمان سەرکەوین و بەرژەوەندییەکانی وڵات دابین بکەین.

فەرماندەی هێزی قودسی سوپا هەروەها سەبارەت بە لایەنی بڕیاردەرانەی نیزام ڕوونی کردەوە: هیچ بڕیارێک لە ئاستی باڵای نیزامدا نییە کە بە بێ ئاوڕدانەوە لە بەرژەوەندییەکانی ئێران و ئیسلام بگیردرێت، چونکە ئێران بە بێ ئیسلام نابێ و لێک جواد نین.

ناوبراو سەبارەت بە پێداگریی دوژمن بۆ بەرجامی دوو و سێ، جەختی کرد: دوژمن هەر لە سەرەتاوە بەرجامی بە شێوەی سێ کۆچکی دەویست و دوو لقەکەی دیکەی زۆر لە لقی یەکەم بەلاوە گرینگتر بوو. ئۆباما دەیەویست بە ئەسپایی ئەو ئاواتەی دەستەبەر بکات، بەڵام ترامپ لێی بە پەلەیە و دەیەوێ بە خێرایی بەرجام بکاتە سێ بەرجام.

سەرلەشکەر سولەیمانی لە درێژەدا ڕایگەیاند: دوژمن دەیەوێ ڕەوتەکان لە بەرجامی دوو وشک بکات، بەڵام ئامانجی ئەوان بەوە کۆتایی نایەت و دەیەوێ بە ئیسلامی وەهابی و جوو دەسەڵاتی ئیسلامی ڕەسەن بەرەو چەواشە بوون ببەن. بە ڕێککەوتن لە بەرجامی دوو دەیەوێ بنچینەی ڕەوتەکانی ئیسلامی وشک بکات، بەڵام ئەو سەرچاوەیە وشک نابێت، چونکە ئەوە ئیسلامی ڕەسەنە کە ئێران پاوەجێ ڕاگرتووە.

ڕاشیگەیاند: هیچ وڵاتێک لە ناوچەدا ئەوەندەی ئێران بەهێز نییە، هەندێکیان دەسەڵاتی بەوەکالەتیان هەیە و هەندێکی دیکەیان پارەیان هەیە و بێ بەهرەن لە دەسەڵات و ئەوانە وردواڵەگەلی سیاسین کە هیچ دەسەڵاتێکیان لە ئاستی نێودەوڵەتی نییە؛ بەڵام  ئێران هەم دەسەڵاتی هەیە و هەم هێزی هەیە.

فەرماندەی هێزی قودسی سوپا بە ئاماژە بەوەی کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەموو جێگایەکی جیهاندا گەلان بە سووک چاو لێ دەکات و سووکایەتییان پێ دەکات، وتی: خووخدەی داگیرکاری بەشێک لە جەوهەر و سروشتی دوژمنە و لە هەمانکاتدا بایەخ نەدان بە گەلان و قازانج و بەرژەوەندیی وڵاتان لە هۆکارەکانی شکست هێنانی دوژمنە.

سەرلەشکەر سولەیمانی پشت‌بەستن بە حکوومەتە نایاساییەکانی بە یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی شکست هێنانی دوژمن زانی و وتیشی: ئەمڕۆکە زۆرێک لە حکوومەتەکانی ناوچە نایاسایین، بەڵام هەر ئەم حکوومەتە زاڵم و زۆربێژانە باسی مافی مرۆڤ دەکەن و خۆیان بە لاگر و بەرگری دەناسێنن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: ئەگەر ئاستەنگ و لەمپەرێکی وەک ڕەوت و بزووتنەوە ئیسلامییەکان نەبایە، ڕژێمی زایۆنی ئەوەی لە دەستی دەهات بۆ دوژمنایەتی کردن لەگەڵ ئێران درێخی نەدەکرد، بەڵام ئەمرۆکە توانای بەرگەگرتنی دوژمن لە شەڕی دژ بە لوبنان تەنیا دوو ڕۆژیشی نەخایاند.

فەرماندەری هێزی قودسی سوپا لە درێژەدا ڕووانییە سووکایەتیی "دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە عەرەبستان و ڕوونی کردەوە: عەرەبستان بە هۆی ناپاوەجێ و ناسەقامگیربوونی حکوومەتەکەی پشتی بە ئەمریکا بەستووە، بەڵام دەبێ ئەوە بزانێ کە ئەمریکا هەرکات قازانج و بەرژەوەندی خۆی لە مەترسیدا بینێ، هەموویان لە ناو دەبات.

سەرلەشکەر سولەیمانی هەروەها سەبارەت بە شکست هێنانی داعش و وەدەرنرانی ئەمریکییەکان لە عێراق، ڕایگەیاند: ئەوە دەسەڵات و توانای ئیسلامە کە گەلانی موسڵمان یەک دەخات و وەک لە عێراق و سووریا بینیمان، ئەو هەلە دەڕەخسێنێت کە پێکەوە هێرش بکەنە سەر دوژمن.

News Code 25309

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =