زاواکەی ترامپ هۆکاری گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی بۆ عەرەبستانە

حسێن عەسکەری پێی وایە پاڵپشتی سەرەکی گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای هەستیاری ناڤۆکی لە ئەمریکاوە بۆ عەرەبستان کۆشنێر و ئەگەری زۆرەوە کورەکانی ترامپن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر- گرووپی نێودەوڵەتی: لە راپۆرتێکدا کە مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، دەرخراوە کە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕەوتی گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای زۆر هەستیاری ناڤۆکی بۆ عەرەبستانی خێرا کردووەتەوە.

مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە ئەو ڕاپۆرتەدا دەڵێت کە کەسانێک بۆ کۆمیسیۆنی چاوەدیری ئەو مەجلیسە دەریانخستووە کە دەوڵەتی ترامپ هەوڵی داوە بە بێ لەبەرچاوەگرتنی پرسی مافی و ئەمنیەتی هەرچی خێراتر تەکنۆلۆژیای زۆر هەستیار و پێشکەوتووی ناڤۆکی بدەنە عەرەبستان.

ئەو ڕاپۆرتە هەروەها لە شاردراوە بوونی دانوستانەکانی دەوڵەتی ترامپ لە گەڵ عەرەبستان نیگەرانی دەربڕی. بە پێێ ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵدەرییە، لە ڕاپۆرتی ٢٥ لاپەڕەیی الاحیا کامینگز سەرۆکی کۆمیسیۆنی چاوەدێری مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا هۆشداری داوە کە گواستنەوەی ئەو تەکنۆلۆژیا دەتوانێت ببێتە هۆی پەرەسەندنی چەکی ناڤۆکی و ناسەقانگیری ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتە لەم بارەوە هاتووە کە ئەو کۆمپانیا تایبەتانە کە لە پێوەندی نزیک لە گەڵ ترامپ و دەوڵەتەکەیدان، بە پێی داهاتی چەند ملیۆن دۆلاری ڕێکخستنی ئەو تەکنۆلۆژیا، گوشاری زۆر دەخەنە سەر عەرەبستان بۆ گواستنەوەی ئەو تەکنۆلۆژیا.

گواستنەوەی ئەو تەکنۆلۆژیا بە بێ لە بەرچاو گرتنی پرسی ئەمنیەتی دەتوانێت هەڕەشەیەک بێت بۆ سەر ئەمریکا. لە ئەو ڕاپۆرتە هاتووە کە ئەگەری هەیە بۆ ئەوەی کە هەرچی خێراتر ئەو تەکنۆلۆژیا بنرێتە ئیختیاری عەرەبستان، ڕێگای یاساییش دەور بدرێتەوە.

لە ئەم بارەوە هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لە گەڵ پڕۆفسۆر حسێن عەسکەری ڕاوێژکاری مەلیک عەبدوڵڵا پادشای پێشووی عەرەبستانی سعوودی ئەنجام داوە کە لە درێژەدا دەقەکەی هاتووە.

حسێن عەسکری راوێژکاری وەزیری دارایی(١٩٧٨ ی زایینی) و ڕاوێژکاری پادشای عەرەبستان(مەلیک عەبدوڵڵا) بووە و لە ئەو وەکوو نەژیارڤانی ئابووری عەرەبستانیش ناو دەبرێت. عەسکەری مامۆستای بازرگانی نێودەوڵەتی و کاروباری نێودەوڵەتی زانکۆی جۆرج واشنتۆنی ئەمریکا و سەرۆکی ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە و بەرپرسایەتی جیهانیە و سەرۆکی پێشووی دپارتمانی بازرگانی نێودەوڵەتی زانکۆی جۆرج واشنتۆن بووە. بواری پسپۆڕی و باسەکانی ناوبراو لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن لە ئابووری، گەشەی سیاسی و مرۆڤی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، دژایەتییەکان و شەڕەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ئابووری سیاسی نەوت و ئابووری ئیسلامیە.

بە پێی بڕێک هەواڵەکان ئەمریکا تەکنۆلۆژیای هەستیاری ناڤۆکی گواستوەتەوە بۆ عەرەبستان. بە پێی بڕێک دژایەتییەکان لە پێکهاتەی دەسەڵاتی ئەمریکا و ئەگەری لێپرسینەوەی ترامپ سەبارەت بە ئەو پرسە چ کەسانێک لە پشت پەردەی ئەو کارەن؟

من پێم وایە بنەڕەتی ئەو جووڵە نوێیە ژنراڵ مایکل فلین، یەکەم ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ترامپ بێت کە سووکایەتی گەلێکیشی دروست کردووە. بەڵام ئێستا پێم وایە کە بێن سەلمان ئەو کارەی بە هاوکاری جۆرد کۆشنێر ئەنجام داوە.

لە ئاکامدا ئێستا پێم وایە کە پاڵپشتی سەرەکی ئەو کارە کۆشنێر، بەرهەم هێنەری وزەخانەکانی ئەمریکا وەکوو وستینگهاوس و جنرال ئەلکتریک و بە ئەگەری زۆرەوە کوڕەکانی ترامپن. هەموو شتێک باسی پارەیە، بەم ئاسانییە.

ئایا ئەو تەکنۆلۆژیا هەستیارگەلە ئەو ئیمکانە دەداتە عەرەبستان کە چەکی ناڤۆکی بەرهەم بهێنێت؟

بەڵێ ئەوە ئیزن دەداتە عەربستانی سعوودی چەکی ناڤۆکی بەرهەم بهێنێت. بەڵام پرسێکی تریش بوونی هەیە. ئەوە باشترین بژاردە بۆ عەرەبستان نییە.

من پێم وایە عەرەبستان ئەگەری هەیە دوو یا چەن کڵاوەکی ناڤۆکی لە پاکستان بکڕێت. پێوەندی عەرەبستان و پاکستان مێژووییە.

پاش کۆنترۆڵی مزگەوتی حەرام، عەرەبستان بۆ کردنە دەرەوەی توندڕەوەکان کە مزگەوتی حەرامیان داگیر کردبوو لە سەربازانی پاکستانی یارمەتی وەرگرت.

سەفەری ئەم دواییەی بێن سەلمان لە بەرچاو بگرن. هەروەها لەبیرتان بێت کە عەرەبستان مووشەکی چینی هەیە کە لە سەرەتادا بە بێ ئاگادار کردنەوەی ئەمریکا کڕدرابوون، مووشەکگەلێک کە کاری سەرەکیان گواستنەوەی کڵاوەکی ناڤۆکییە. لە ئاکامدا ئاسانترین و خێراترین ڕێگا بۆ گۆڕین بە دەسەڵاتی ناڤۆکی کامەیە؟

ئایا پێتان وایە کە کۆنگرەی ئەمریکا بتوانێت بەر بە ئاوەها ڕێککەوتنێک بگرێت؟

من پێم وایە دەوروبەرەکانی ترامپ بە بۆنەی پارەیەکەوە کە دەستی دەخەن حەز لە ئەو کارە دەکەن بەڵام من پێم وایە کۆنگرەی ئەمریکا ئەوە ڕادەگرێت.

جودا لە ئەوە پێم وایە نتانیاهۆ بێتەوە بە خۆیا و پێوەندی هاوڕێیەتی خۆی لە گەڵ بێن سەلمان دووبارە تاقی دەکاتەوە.

ئەگەر بێن سەلمان کڵاوەکی ناڤۆکی هەبێت ئیسرائیل بە شێوەیەکی جیاواز هەڕەشەی لە سەر دەکرێت. لە ئاکامدا من پێم وایە ئیسرائیل لە بیر تەسکی نتانیاهۆ لە پێوەندی لە گەڵ بێن سەلمان تێبگات و دڵنیا بێت کە ترامپ و کۆنگرەی ئەمریکا ئیزنی گواستنەوەی ئەو تەکنۆلۆژیا ناداتە ئاوەها پیاوێکی گەمژە. بەڵام هەر لە بیرتان بێت کە پاکستانی چیرۆکی تری هەیە.

کۆنگرە ئەو شەڕە دەباتەوە. من دڵنیام لە ئەو بابەتە. من ههیوادارم کە تەنانەت کۆماریخوازەکان دژی ترامپ دەنگ بدەن. هێشتا کوشتنی خاشقجی لە بیرەکان ماوەتەوە. بێن سەلمان پاڵپشتی زۆری لە کۆنگرە لە دەست داوە.

News Code 25187

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =