دیداری وەزیرانی بەرگری تورکیا و ئەمریکا لە سەر پرسی کوردی سووریا

وەزیرانی بەرگری تورکیا لە سەفەر بۆ ئەمریکا و دیدار لە گەڵ سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە، لە سەر پرسی پاڵپشتی واشنتۆن لە کوردەکانی سووریا، نیگەرانی دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سپۆتینک، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە سەفەر بۆ ئەمریکا لە گەڵ پاتریک شاناهان سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە دیداری کرد.

لە بەیانییەیەک کە وەزارەتی بەرگری تورکیا لە هەمان پێوەندیدا بڵاوی کردەوە، پرسی دانوستانی دوو لایەنە کە لە باڵەخانەی پێنتاگۆن بەڕێوە چوو؛ نیگەرانی ئەنقەرە لە سەر پرسی پاڵپشتی واشنتۆن لە کوردەکانی سووریا، ڕاگەیێندراوە.

هاوکاری دوو لایەنە و شەڕ دژی داعشیش لە پرسەکانی تر بوو کە لێک درایەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لایەنەکان پاگەندەی بەڵێن بۆ پاراستنی یەکپارچەیی دەکەن.

شیاوی باسە کە ئەنقەرە بە چاوی تیرۆریست و لقێک لە پەکەکە دەڕواننە یەکینەکانی پاراستنی گەل، جار جاریش هەڕەشە دەکەن کە بۆ وەدەرنانیان، ئۆپراسیۆنێک لە ڕۆژهەڵاتی فورات دەست پێدەکەن.

News Code 25174

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =