بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تی ئاڕتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە گفتوگۆی تایبەت لە گەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی" ATV " ئاکامی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی سەرۆک کۆمارەکانی تورکیا، ئێران و ڕووسیا لە سووچی زۆر بە قازانج و سازێنەر وەسف کرد.
ناوبراو لەم بارەوە وتی: لە ئەو کۆبوونەوە سەبارەت بە پرسی چوونە دەرەوەی چەکدارەکان لە ڕۆژاوای فورات، ئەدلەب و منبەج قسە کرا و گرنگترینیان چوونە دەرەوەی ئەندامانی ئەپەگە و پەکەکە لە منبەج بوو.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە دەوری یەکەمی کۆبوونەوەکان سەبارەت بە دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ قەیرانی سووریا لە سووچی دەست پێکرا و لە ئەستەنبۆڵ و تاران درێژە درا، زیادی کرد: دەوری دووهەمی کۆبوونەوەکان دیسان بە کۆبوونەوەی سووچی دەست پێکرا و پێنجەمین کۆبوونەوەش لە تورکیا بەڕێوە دەبەین.
هەروەها سپۆتینک لە هەواڵێکدا بە گێڕانەوە لە ئەدرۆغان وتی کە ئەگەری ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سێ قۆڵی لە لایەن ئێران، ڕووسیا و تورکیاوە لە ئەدلەب هەیە.
Your Comment