ئەگەری چالاکی گڕکان لە مڕیخ

دوابەدوای ناسینەوەی دەریاچەیەکی گەورە لە ژێر سەهۆڵی جەمسەری باشووری مڕیخ لە ساڵی ڕابردوو، گومانەکان سەبارەت بە ئەگەری چالاکی گڕکان لە ئەو گۆیە بەرز بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، لێکدانەوەکانی ناسا نیشانی دەدات کە ئەگەری هەیە سەرچاوەیەکی گەرمایی گەورە لە ژێر ناوچەی جەمسەری باشووری گۆی مڕیخ هەیە کە بووەتە هۆی ئەوەی کە ئاوی دەریاچەی ژێرزەوینی مڕیخ ئاوەکی بێت و کەواتە ئاکام ئەوەیە کە ئەو گۆیە هێشتا خاوەن گڕکانی چالاکە کە ئەگەری هەیە لە داهاتوو چالاکییەکانی خۆی نیشان بدات.

لێکۆڵینەوەکانی ناسا لە ئەو بوارەدا ئەوە دەردەخات لە قووڵایی ١.٥ کیلۆمەتری مڕیخە و درێژاییەکەی دەگاتە ٢٠ کیلۆمەتر. ئاڵبەت ئاوی ئەو دەریاچە خاوەن ڕێژەیەکی زۆری سدیۆم، مگنزیم و خوێی کەلەسیۆمە و بە کاری خواردن نایەت.

پێشتر وا بۆی دەچوون کە ڕێژەی زۆری خوێی ناو ئاوەکە بووەتە هۆی بە سەهۆڵ نەبوونی ئاوەکە، بەڵام لێکۆڵەران ئێستا تێگەیشتوون کە ناتوانرێت ئەو پرسە بە تواوەتی پێوەندی بە بوونی خوێوە بێت و ئەبێ سەرچاوەیەکی گەرمایی لە ئەو بوارە ڕۆڵی هەبێت.

لێکۆڵەرانی ناسا پێشتر پێیان وابوو کە مڕیخ لە چەندین ملیۆن ساڵی پێشەوە لە باری گڕکانەوە ناچالاکە. بەڵام ناسینەوەی ئەو دەریاچە ئاوەکییە لە ژێر جەمسەری باشوور ئەوە دەگەیێنێت کە ئەو گۆیە لانیکەم لە ٣٠٠ هەزار ساڵ پێش چالاکی گڕکانی بووە و ئەگەری هەیە ئەو پرسە دووپات ببێتەوە.

News Code 24987

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =