به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاۆژنامهی مهدی، له دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو، لیستی فه‌تح به سه‌رۆکایه‌تی هادی عامری و سائیرون به سه‌رۆکایه‌تی موقته‌دا سه‌در جه‌ختیان کرد له کشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌کان و ئه‌مریکا له خاکی عێراق.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رۆکی لیستی سه‌ردییه‌کان وتی: له‌م کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌تح ڕێککه‌وتن کرا که هیچ هێزێکی بیانی له خاکی عێراق نه‌مێنێته‌وه.
مه‌هدی ته‌قی، ئه‌ندامێکی لێژنه‌ی به‌رگری عێراقیش پێشتر ڕایگه‌یاند بوو که پڕۆژه‌یه‌ک بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌کان و ئه‌مریکا له عێراق ئاماده کراوه که تاکوو ئێسته ۷۰ نوێنه‌ری عێراق واژۆیان کردووه.
ئه‌و زیادی کرد: سوپای عێراق ده‌بێت به زوویی لیستێک له بنکه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا و ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌م وڵاته له عێراق ڕاده‌ستی پارلمان بکات.
ته‌قی جه‌ختی کرد: ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره ئه‌نجام نه‌بێت، پارلمان له عوسمان غانمی، سه‌رۆکی گشتی هێزه‌کانی عێراق و عادڵ عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق لێپرسینه‌وه ده‌کات.
Your Comment