به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له نیۆیۆرک تایمز، ده‌وڵه‌تی ترامپ به‌رده‌وامه له گوشار خستنه سه‌ر عێراق تاکوو هاورده کردنی وزه له ئێران ڕابگیردرێت، به‌ڵام ئه‌م خاڵه بووه‌ته‌وه هۆی ناکۆکی له نێوان به‌غدا و واشنتۆن.
به‌رپرسانی عێراق له‌وه ده‌ترسن که که‌م بوونه‌وه‌ی هاورده کردنی وزه له ئێستادا ببێته هۆی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی دووباره‌ی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته. ئه‌وان هه‌ر به‌م هۆکاره ئاماده نه‌بوون داواکارییه‌کانی واشنتۆن جێبه‌جێ بکه‌ن.
له حاڵێکدا به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات تاکوو پڕۆسه‌ی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی دوای شه‌ڕی دژ به‌و داعش ده‌ست پێ بکات، ئه‌م ناکۆکییه کێشه‌ی بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریکا ساز کردووه.
دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له به‌رجام، ده‌وڵه‌تی ترامپ گوشارێکی زۆری ساز کردووه که وڵاتانی جیهان ته‌ڤڵی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا بن به‌ڵام تاکوو ئێسته زۆبه‌ی وڵاتان ڕه‌تیان کردووه‌ته‌وه.
تاکوو ئێسته یه‌کێتی ئه‌ورووپا، چین و هێندیش ڕه‌تیان کردووه‌وته‌وه که بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌که‌ن.
Your Comment