بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی رێبەری باڵا، بە بۆنەی چلەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و رۆژانی دەیەی فەجر و ٢٢ی ڕێبەندان،کۆمەڵێکی زۆر لە حوکمدراوانی دادگەکانی گشتی و شۆڕش، ڕێکخراوی دادی ھێزی چەکداری و ڕێکخراوی تەعزیراتی حکومەتی کە بڕیارەکەیان تا ٢٢ی رێبەندان (١١ی فڤرییەی ٢٠١٩) یەکلایی بۆتەوە و دەکەونە بەر هەلی کەڵک وەرگرتن لە لێبوردن و یان کەمکردنەوەی سزاکانانیان، بە ڕەزامەندیی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دەکەونە بەر لێبوردن و کەمکردنەوەی سزاکانیان و لە ڕەئفەت و سۆزداریی ئیسلامی بەھرەمەند دەبن.
وردەکاری و چۆنیەتی ڕاپەڕێندرانی ئەم بڕیارەی لێبوردن و کەمکردنەوەی سزاکان بە پشتبەستن بە بڕگەی ١١ی مادەی ١١٠ی یاسای بنەڕەتی و لە پێناو کەم کردنەوەی کاریگەرییە دزێوەکانی زیندانی و بەندکران لە سەر بنەماڵەی بەندکراوان و کۆمەڵایەتیکرانەوەیان، لە لایەن ئایەتوڵڵا ئامۆلی لاریجانی سەرۆکی دەزگای داد و بە ڕەزامەندیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە گوێرەی خوارەوەیە:
ئا- حوکمدراوان بە زیندان کە ڕەنگە تا ئێستا جێبەجێ نەبووبێت (بەو مەرجەی سکاڵاکەر و ئیدعاخوازی تایبەتی نەبێت یان تا ١٥ی ڕەشەممە ڕەزامەندیی سکاڵاکەرەکەی وەرگرتبێت) یان حوکمدراوانێک کە ئێستا لە زیندانن و مەرجی بەرکەوتنیان لە دەقی نامەی سەرۆکی دەزگای داددا هاتووە.
ب- حوکمدراوان بە سزای نەخدی تا دە ملیۆن ڕیاڵ کە تا ئێستا نەدراوە.
ج- حوکمدراوان بە سزای نەخدی کە بە هۆی نەتوانین لە دابین کردنی، ئێستا لە زیندانن.
د- تەواو حوکمدراوان بە قەمچی لێدانی تەعزیری.
س- مەرجەکانی بەهرەمەند بوون لە لێبوردن:
ـ نبوونی زیاترن لە دوو جار پێشینەی حوکمدرانی سزایی کارا
ـ تووشی تاوان هاتنی بە ئانقەستی نوێ
ـ نەبوونی سکاڵاکەری تایبەتی و وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەو یان قەرەبووکردنەوەی خەسارەتەکانی تا بەر لە کۆتایی ماوەی حوکمی دیاری کراوە
ـ بەهرەمەندنەبوون لە لێبوردن لە حوکمەکانی پێشوو.
ش- حوکمدراوانی خوارەوە لەم لێبوردنە ئاوارتەن و لێی بەهرەمەند نابن:
ـ قاچاقچیی چەک و چۆڵ و مادەی هۆشبەری (زیاتر لە ١٠٠ کیلۆ تریاک و زیاتر لە ٢ کیلۆ هێرۆئین و هۆشبەرە پیشەسازییەکان)
ـ سزاگەلی ئەمنی کە حوکمەکەیان زیاتر لە یەک ساڵ بێت
ـ ڕفاندن و بە بارمتەگرتن لە ئەگەری ناڕەزایەتی و لێنەبوردنی سکاڵاکەر.
ـ تیزاوڕشتن
ـ دەستدرێژیی سێکسی
ـ کردنەوەی ناوەندی گەندەڵی، ڕزاوی و ڕووسپییەتی
ـ دزی و تاڵان بە چەک و ئازار پێگەیاندن یان دزینێک کە سزاکەی لە ٥ ساڵ زیاتر بێت
ـ سپی کردنەوەی پارە و ئێختلاس، بەرتیل، دەستبڕی، ڕانت و دزینی گەورە
ـ چاپ کردنی پارە و دراوی ساختەیی
ـ تێکدانی سیستەمی ئابووریی وڵات
ـ قاچاخی مادەی کحولی
ـ قاچاخی کاڵا و دراوی ڕێکخراوە و پڕۆفێشناڵ و بە ئانقەست
بۆچوونی ئێوە