به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، ئا‌ڵمانیا، بریتانیا، ئه‌مریکا، میسر، ئه‌ردۆن و عه‌ره‌بستان دوای کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له واشنتۆن ڕای خۆیان سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریا ڕاگه‌یاند.
نوێنه‌ره‌کانی ئه‌م وڵاتانه جه‌ختیان کرد له سه‌ر چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریا به پێی بڕیارنامه‌ی ژماره ۲۲۵۴ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
ئه‌وان جه‌ختیان کرد که هیچ ڕێگه‌یه‌ک بێجگه له ڕێکاری سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا بوونی نییه و په‌ره‌دان به ناکۆکی و ئاڵۆزییه‌کان ته‌نیا ده‌بێته هۆی په‌ره‌دان به شه‌ڕ زیاتر له ناوچه‌که.
شه‌وی ڕابردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژه داعش له واشنتۆن کۆبوونه‌وه و سه‌باره‌ت به سووریا گفتوگۆیان کرد.
هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردوو مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئه‌یمه‌ن سه‌فدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ردۆن گفتوگۆیان کرد.
بۆچوونی ئێوە