هەدەسە گفتوگۆی لەگەڵ حزبوڵای لوبنان کردووە

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بە شێوەی لایڤ لە کەناڵی هەواڵی "المیادین" سەبارەت بە پرسە جۆراوجۆرەکان و لەوان هەڵویستەکان هەمبەر بە ڕژیمی زایۆنی و سووریا گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی "المیادین" وێرای بە دروخستنەوەی دەنگۆکان لەبارەی باری تەندروستیی خۆی، ڕوانییە پرسەکانی تونێل لە باشووری لوبنان، دۆخی سووریا و گۆڕانکارییەکانی ناوچە.

ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی باکوور لەبارەی دۆزینەوەی تونێلەکان

سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بۆ ئۆپەراسیۆنی دۆزینەوەی تونێلی ئیسرائیل وتی: تونێلگەلێک بوونە کە پێویست بە شی کردنەوەی کات و چونیەتیی هەڵکۆڵینیان ناکات. بەڵام یەک لەوان دەگەڕێتەوە بۆ ١٣ یان ١٤ ساڵ لەوە پێش کە لە ناوخۆی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بووە و ئەوە شکستی هەواڵگرانەی ئیسرائیل دەسەلمێنێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە توقینی ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنی شیمانەیی جەلیل و جموجۆڵەلانی لە سەر سنوورەکان، وتیشی: نەتانیاهۆ بە ترسنانەوە لای دانیشتوانی شارۆچکەکان خزمەت بە ئێمە دەکا، کەواتە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی باکوور بۆ دۆزینەوەی تونێلەکان لە شەڕی دەروونیدا بە سوودی ئێمەیە. هەڵبەت ئێمە بۆ هێرش کردنە سەر جەلیل تەنیا پشت بە چوار تونێل نابەستین و پێویستمان بە تەواو سنوورەکانە. ئەوان هیچکات نازانن کە ئێمە چۆن گەیشتووینەتە جەلیل.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای بە ئاماژە بە نیگەرانیی ئیسرائیل لە سووریا و شکستی دزێوی هەواڵگرانەی لەوێ، جەختی کرد: بەرخۆدان لە شەڕدا ٢٠٠٦ مووشەکی پێ بووە کە دەیتوانی تەلئاڤیڤ بکاتە ئامانج. هەندێک لە ژینڕاڵەکانی ڕژیمی زایۆنی دانیان بەوەدا ناوە کە شەڕەکانی داهاتوو وەک ڕابردوو نین. لە هەڕ شەڕێکی داهاتوو لە دژی ئێمە کۆی وڵاتی فەلەستینی داگیرکراو دەبێتە گۆڕەپانی شەڕ. ئێمە لە شەڕەکانی داهاتوو بە زەندەی پێویست مووشەکی وەردبینانەمان بۆ پێکانی ئەمانجەکان پێیە و بۆردومانی سووریا بۆ پێشگری لەو ڕووداوە لە لایەن نەتانیاهۆ بێ هۆیە.

دۆخی سووریا

سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە دۆخی سووریا وتی: سووریای ئێستا بە بەراوەرد لە گەڵ سووریای ٢٠١١ گۆڕانی زۆری بە سەردا هاتووە و ئێستە دەکرێت باس لە سەرکەوتنێکی گەورە لە سووریا و نزیک بوونەوە لە قۆناغی کۆتایی شەڕ قسە بکەین. تەگەژەی ئێستای ئەو وڵاتە یەنگەژەی کورد – تورکیا – ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی فوراتە. سوپای سووریا و هاوپەیمانانی دەتوانن کۆتایی و یەکلاکردنەوەی شەڕی باکووری ئەو وڵاتەن. گرووپە کوردەکانی ژێر پاڵپشتیی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی فورات لە لایەن وڵاتانی بەستێنی کەنداوی فارس پشتیوانی ماڵی‌یان لێ دەکرێت. هاوکات ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئادانا لە لایەن ئەردۆغانەوە نیشان دەدا کە تاقە رێکاری مومکین لەو دۆخەدا جێگر بوونی سوپای سووریایە و بە کۆتایی هاتنی داعش لە رۆژهەڵاتی فورات، سوپای سووریا و هاوپەیمانانی دەحەسێنەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە کرانەوەی کۆریدۆرەکانی پەیوەندی لە نێوان هیزەکانی کورد و دەولەتی ناوەندی دیمەشق، وتیشی: ئەمریکا کاتی خۆی چەقی خستە ناو ڕەوتی شەڕی سوپای سووریا و هاوپەیمانانی لە ئەبووکەماڵ. نابێ ئەوە لە ئەدلەب دووپات بێتەوە. لە ئەدلەبدا بژێرەگەلی زۆر لە بەردەستە بەڵام یەکەمایەتی رێکاری سیاسییە. زاڵبوونی بەرەی نوسرە بە سەر ئەدلەبدا تورکیای خستۆتە ژێر گوشارەوە، چونکە ئەو گرووپە لە لیستی تیرۆرە و رێکاری سیاسی لەوبارەیە دژوارە. تورکیا دەبێ رێگەچارەیەک بۆ ئەدلەب بدۆزێتەوە یان ئەوەی کە ئەو بابەتە بە رێبەرانی سووریا بسپێرێت.

ترامپ و ئامادەبوونی ئێران لە سووریا

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەی کە ترامپ هەندێک لە بەڵێنەکانی هەڵبژاردنی خۆی و لەوان ناردنی هێز بۆ دەرەوەی ئەمریکای جێبەجێ کرد، ڕایگەیاند: ترامپ تەنیا بیر لە پارە و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی دەکاتەوە، تەنانەت ئەگەر بۆ ئەو کارە پێویست بێت، بەهرە لە ئیمکاناتی ناوچەی ئێمە دەبات. هەندێک لە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا داوای مۆڵەتی زیاتریان لە ترامپ بۆ بردنەدەرەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا کرد و ترامپ ٦ مانگی دیکەی مۆڵەت پێدان. ئەمریکییەکان بە ڕووسیایان ڕاگەیاندووە کە ئامادەن لە بەرامبەر دەرچوونی ئێران لە سووریا، بە تەواوەتی هێزەکانیان لەو وڵاتە ببەنە دەرێ. پووتین ئەو داخوازییەی بە گوێی ڕۆحانی و دەوڵەتی دیمەشقدا گەیاند.

سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕاشیگەیاند: ئێران داخوازیی ئەمریکای ڕەت کردەوە، چونکە ئامادەبوونی ئەوان لە سووریا لە سەر داوای دیمەشق بووە و ڕووسەکان ئەم پەیامەیان بە ئەمریکا داوە. سووریاش گەلی جار دژایەتیی لە سەر ئەو ویستەی ئەمریکا دەربڕیوە. ئەگەرچی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا ستراتژییەکی نوێ و پلانی ترامپی بۆ گەڵاڵەی ئەمریکییە. بڕیار کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا لە خۆیدا سەلمێنەری شکستی واشنتۆنە. نوێنەرانی هەسەدە دوای ئەوەی ئەمریکا پشتی بەردان و بە تەنیای هێشتنەوە خوازیاری گفتوگۆ لە گەڵ ئێمە بوون و لەو پێناوە سەردانی ڕووسیا و عێراقیان کرد.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە یەکگرتوویی و تەکوزیی ئێران سەرەڕای گەمارۆکان ڕوونی کرد و دۆخی متمانەبەخشی عێراقیشی بیر هێنایەوە.

فەلەستین و مامەڵەی سەدە

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان هەروەها سەبارەت بە فەلستین و پلانی مامەڵەی سەدەی ترامپ وتی: ناکرێت بڵێین مامەڵەی سەدە کۆتایی پێ هاتووە و محەمەد بێن سەلمان یەکێک لە لقە سەرەکییەکانیەتی. بێن سەلمان ڕسپێردراوە کە لە بەرامبەر مانەوەی بۆ ٥٠ ساڵی داهاتوو لە دەسەڵاتی عەرەبستاندا مامەڵەی سەدە بباتە قۆناغی پراتیکەوە. بەڵام بێن سەلمان هیچ کارێکی بۆ جێبەجی نابێت و هیچ گرووپێکی فەلەستینی ئەو مامەڵەیە قبووڵ ناکەن. ئێمە لە گەڵ تەواو گرووپەکانی فەلەستین پەیوەندیمان هەیە و پەیوەندییەکی باشمان لە گەڵ ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینیش هەیە. وەک دەزانن پەیوەندیی سووریاش لە گەڵ فەلەستینییەکاندا باشە و تەنیا کێشەی لە گەڵ حیماسە. بەرەی بەرخۆدان خوازیاری پەیوەندییەکی باشە لە گەڵ تەواو گرووپەکانی فەلەستینی.

شەڕی یەمەن

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە کۆتاییدا ڕوانییە بەرخۆدانی یەمەنییەکان لە بەرامبەر شەڕی عەرەبستان و بە ئۆستوورەیی وەسف کردنی ئەو بەرخۆدانە ڕایگەیاند: دەبێ هۆشیار بین، بەڵام هەنگاونان بەرەو رێکاری سیاسی زەروورییە. عەرەبستان و ئیمارات تێگەیشتوون کە ناتوانن بە شەڕی بێ‌بەزیانەیان خەڵکی یەمەن بە چۆکدا بێنن.

News Code 24627

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =