به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامه‌یه‌کی عه‌ره‌ب زمان له که‌نداوی فارس له زاری به‌رپرسێکی سه‌ربازیی عێراقه‌وه نووسی: هێزه تایبه‌ته‌کانی ئه‌مریکا ڕۆژی پێنج شه‌مه به هاوڕێی هێزه کوردییه‌کان له خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه چوونه‌ته ناو خاکی سووریا.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه زیادی کرد: ئه‌م کاره دوای ئه‌وه ڕووی داوه که زانیاری ورد سه‌باره‌ت به بوونی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی، سه‌رۆکی گرووپی تیرۆریستی داعش له ده‌یره‌زوور بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌م ناوچه‌یه ده‌که‌وێته نێوان ناوچه‌ی باغۆز و مه‌راشده و سهفافنه و بیاوانی بوکه‌ماڵ له ده‌یره‌زوور.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی داوه: ئه‌م هێزه تایبه‌تانه به ئه‌گه‌ری زۆر هه‌ر ئه‌و هێزانه‌ن که ئۆسامه بن لادهنیان کوشت. هێزه‌کانی ئه‌مریکا له شاری هه‌ولێر بوون و له‌وێوه به‌ره خاکی سووریا چوون. سوپای ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت به‌غدادی به زیندوویی ده‌ستگیر بکات. ڕه‌نگه ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به دۆخی ئێسته دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاوه بێت که له دوای ئه‌وه‌یه تاکوو کارێکی گه‌وره ئه‌نجام بدات.
Your Comment