سه‌هه‌نگ، عه‌بدوڵڵا فاتحی ، جێگری کۆمه‌ڵایه‌تی هێزی پۆلیسی کوردستان له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر وتی: کاتژمێر ۹ و ۴۶ خوله‌کی شه‌وی رابردوو سێ دز به ده‌موچاوی داپۆشراو په‌لاماری چایخانه‌یه‌کی شارۆچکه‌ی به‌هارانی سنه‌یان داوه و مۆبایلی خه‌ڵکیان دزیوه و هه‌ڵاتوون.
وتیشی: ده‌سبه‌جێ هێزه‌کانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌که و کاری ناسینه‌وه و ده‌ستگیری ئه‌و دزانه ئێستا خراوه‌ته به‌رنامه‌ی به‌په‌له‌ی پۆلیسی پارێزگای کوردستان.
فاتحی ڕاشیگه‌یاند: دزه‌کان تاپڕی ڕاویان پێبووه و خه‌ڵکیان تۆقاندووه به‌ڵام که‌س بریندار نه‌بووه.
جه‌ختیشی کرد بێ گومان پۆلیسی کوردستان ده‌ست هه‌ڵگری ئه‌و دزانه نابێت و به زووترین کات ده‌ستگیر و ڕاپێچی یاسایان ده‌کات.
بۆچوونی ئێوە