به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر،جاهیت تورهان وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا ڕایگەیاند: قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکان کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە چوارچێوەی راپۆرتی فڕۆکەوانیی حکومەتی ناوەندیی عێراقدا، خرابووە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، رۆژی هەینی ٢٥ی ئەم مانگە هەڵدەگیرێت.
جاهیت توران بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە: گەشتەکان دووبارە دەستپێدەکەنەوە بە شێوەیەک کە هێڵی ئاسمانیی تورکی هەفتەی حەوت گەشتی ئاسمانیی لە نێوان ئهستەنبۆڵ و سلێمانیدا ئەنجامدەدات.
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ لە هەرێمی کوردستان، تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بەڕووی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی داخست و دوای چەند مانگێک گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستیانپێکردەوە.
بۆچوونی ئێوە