بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەهمەن مورادنیا، سەبارەت کۆنگرەی کەسایەتییەکانی کورد وتی: ئەم کۆنگرە جیاواز لە ناساندنی زیاتری ناودارانی کورد، دەبێتە هۆی پەیوەندی زیاتری ئەوان لەگەڵ کۆمەڵگای کوردی. هیوادارم سەرۆک کۆماری ئێران کات بکات و لەم کۆنگرەیە بەشداری بکات.
ئەو زیادی کرد: ئەم کۆنگرە دەبێت لە ئاستی جیهانی بەڕێوە بچێت چون ئێمە هیچ ئامانجی ئەوەمان نییە کارێکی ئاسایی بکەین وەک بڵێن کارێکیان کرد و تەواو. کۆنگرەکە لە ئاستی هەموو ناودارانی کورد لە سەرتانسەری جیهان بەڕێوە دەچێت. کەسانێک کە لە لەم کۆنگرە دەناسڕێن کەسانێکی پایە بەرز لە ئاستی جیهانین و هەموو کورد خۆشیان دەوێت.
پارێزگاری کوردستان لە کۆتایدا وتی: بەڕێوە بردنی کۆنگرەی ناودارانی کورد دەتوانێت ڕۆڵی باشی لە گۆڕینی بیر و ڕای جیهان لە سەر کورد هەبێت و هیوادارم بە باشی بەڕێوە بچێت.
شایانی باسە یەکەمین کۆنگرەی ناودارنی کورد ٦ی گوڵانی ۱۳۹٨ لە سنە بەڕێوە دەچێت.
بۆچوونی ئێوە