بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی زایۆنیی ئیسرائیل دیفێنس، شرۆڤەکارێکی زایۆنی هۆشداری دا کە هێزی قودسی سوپا خەریکی ڕێکخستنی هێزەکانی حزبوڵڵا و نۆجەبا لە بەرزاییەکانی گوڵان بۆ هێرشی زەوینی و مووشەکی کردنە سەر ئیسرائیلە.
یووسی مێنشارۆف لە یادداشتێکی شرۆڤەیی لە ژێر ناوی "کۆریدۆری زەوینیی ئێران – هەڕەشەی ستراتژیکی" کە لە ماڵپەڕی ئیسرائیل دینفێنسدا بڵاوی کردۆتەوە، وێرای نیگەرانی دەربڕین بۆ ئامادەبوونی ڕەزمەندەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی نۆجەبا لە سنووری باکووریی ناوچە داگیرکراوەکان، ئیدعای کرد: کاکڵی سەرەکی سیاسەتەکانی ئێران لە ناوچەدا کردنەوەی کۆریدۆرێکی زەوینی بەرەو دەریای ناوەڕاستە و ئێستا دەرفەتێکی زێڕینە تا ئەو وڵاتە خەونە زێدەخوازییەکانی وەدی بێنێت.
مێنسارۆف دەشڵێت: ئەو داڵانە ستراتژیکییە لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران لە لایەن گرووپگەلی ملیشیای شیعه (ی لوبنانی، ئەفغانستانی، پاکستانی، سووری و عێراقی) کۆنتڕۆڵ دەکرێت و تا بەرزاییەکانی گوڵان درێژەی دەبێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئیرادەی ئێران بۆ مانەوە و پەل داکوتان لە سنوورگەلی فەلەستینی داگیرکراوە لە رێگەی خاکی لوبنان و سووریاوە، جەختی کرد: هێزی قودسی سوپا دەیەوێ ناوچەی پڕئاژاوەی گوڵان بکاتە ئۆردوو و بنکەی هێرشبەرانەی خۆی و بە یارمەتیی هێزەکانی حزبوڵڵا و نۆجەبا لەوێوە هێرشگەلی مووشەکی و زەوینیی لە دژی ئیسرائێل ڕێک بخات.
شرۆڤەکاری ماڵپەڕی ئیسرائیل دیفێنس لە کۆتاییدا بە ڕەخنە گرتن لە دەستەوەستان بوونی ئەمریکا، ڕژیمگەلی عەرەبی و کوردەکان هەمبەر بە مەترسیی پەرەسەندنی پێگە و دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەدا، ڕژیمی زایۆنییە لەو گۆڕەپانەدا بە یەکە و تەنیا وەسف کرد.
Your Comment