AP ١٣٩٧ بەفرانبار ٢٥ ٢١:٤١

وەزیری دەرەوەی ئێران چی لەسەر گۆڕی مام جەلال تاڵەبانی نووسی؟

وەزیری دەرەوەی ئێران چی لەسەر گۆڕی مام جەلال تاڵەبانی نووسی؟

وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی گۆڕی مام جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کرد لە سلێمانی و تاجە گوڵینەی لەسەری دانا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە ۲۵ی بەفرانبار، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای هاتنی بۆ سلێمانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و کادیرانی باڵای یەکێتی نیشتمانی بە هاوڕێی قوباد تاڵەبانی چووە سەر گۆڕی مام جەلال.

زەریف تاجە گوڵینەی لەسەر مەزاری مام جەلال تاڵەبانی دانا و لەسەر تێنووسێکی بیرەوەری لەو شوێنە بابەتێکی لە وەسفی کەسایەتی مام جەلال نووسیوە.

زەریف لەو دەستنووسەدا مام جەلالی بە کەسایەتیەکی  بەرجەستە لە ناوچەکە و دۆست و هاوڕێ ئازیز بۆ گەلی ئێران و ڕێبەرێکی شایستە بۆ عێراق وەسفکردووە.

هەروەها نووسیوەتی ڕێبازی مام جەلال گفتوگۆ و پێکەوەژیان و دۆستایەتی و یەکدڵی بووە کە یادی وەک سەرۆک کۆماری عێراق هەمیشە دەمێنیتەوە.

News ID 24365

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha