به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له یه‌مولسابع، ڕووسیا هه‌وڵ ده‌دات تاکوو هێزی پۆلیسی خۆی له سووریا زیاتر بکات. ئه‌مه له حاڵێک دایه که ئه‌مریکا له‌م دواییه ڕایگه‌یاندووه که له سووریا ده‌کشێته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، یه‌کینه‌کانی هێزی پۆلیسی ڕووسیا له سووریا زیاتر جێگیر ده‌کرێن و چواره‌مین کاروان له‌م هێزانه ڕه‌وانه‌ی سووریا کراون.
ڕاۆژنامه‌یه‌کی ڕووسیش ڕایگه‌یاند: له میانه‌ی ۳ مانگی ڕابردوو ژماره‌یه‌ک بنکه‌ی چاودێڕی له ناوچه‌ی که‌م ناکۆکی ئه‌دله‌ب و مه‌نبه‌ج ساز کراوه. هه‌روه‌ها پۆلیسی سه‌ربازی ڕووسیا گه‌شتی ڕۆژانه‌ی خۆیان له ده‌ورووبه‌ری مه‌نبه‌ج ده‌ست پێ کردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا ده‌کشێنێته‌وه، تاکوو ئێسته هه‌نگاوێکی ڕوون له‌مباره‌وه هه‌ڵنه‌گیراوه.
بۆچوونی ئێوە