به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، درهنگانی شهوی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان لۆدریان گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ههرێم نێچیرڤان بارزانیهوه پێشوازی لێ کرا.
ئامانجی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ پتەوکردنی پێوەندی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستانە .
فەڕەنسا لە ئاستی جیهاندا بەو دەوڵەتە ناسراوە کە دۆستی هەرێمی کوردستانە و لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دا، فەڕەنسا یەکێک لەو وڵاتانە بوو کە رۆڵی کاریگەری هەبوو لە شکاندنی گەمارۆی دیپلۆماسی لەسەر هەرێمی کوردستان.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ بهرپرسانی باڵای ههرێم دیدار و گفتوگۆ بکات.
Your Comment