به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا یه‌کشه‌مه له سی بی ئێس سه‌باره‌ت به درێژه‌کێشانی داخرانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا وتی: ئه‌من بوونی سنووره باشوورییه‌کانی ئێمه یه‌کێکه له خاڵه ئه‌منییه نیشتمانییه‌کان. مه‌ترسی له‌مباره‌وه زۆره و ئێمه‌ش ده‌بێت جدی بگرین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی کرد: بۆ ڕگری کردن له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی سه‌ردانی ناوچه‌که‌م کرد!
ئه‌و لۆه وڵامی ئه‌م پرسیاره که ئایا پۆلیسی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به لاینگری ترامپ بۆ ڕووسیا لێکۆڵینه‌وه‌ی کردووه یان نا، وتی: نامه‌وێت وڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه. ئه‌وه‌ی لامان وابێت که ترامپ بۆ ئه‌منیه‌تی نیشتمانی ئه‌مریکا مه‌ترسییه، ته‌واو شتێکی گه‌وجانه‌یه و بایه‌خی وڵام دانه‌وه‌ی نییه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به سووریاش وتی: فه‌رمانی سه‌رۆک کۆماری سه‌باره‌ت به سووریا زۆر ڕوونه. بڕیار وایه که 2 هه‌زار سه‌ربازی ئێمه له سووریا بکشێته‌وه، ئێمه ئه‌م کاره زۆر به وردی ئه‌نجام ده‌ده‌ین. هه‌وڵی ئێمه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه تیرۆریستیانه‌یه که له لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌رز بووته‌وه! ئه‌وه‌ی له سووریا ئه‌نجام ده‌بێت ته‌نیا گۆڕانکاری تاکتیکییه و ئه‌رکی ئێمه له ناوچه‌که وه‌ک ڕابردوو درێژه‌ی هه‌یه.
په‌مپه‌ئۆ سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی ئێران له سووریا پاگه‌نده‌ی کرد: ده‌توانین له هه‌رکوێیه‌کی جیهان له هێزی سه‌ربازیی سوود ببه‌ین. ئه‌م بابه‌ته‌ش له سووریا و بۆ ئێران ئه‌گه‌ر پێویست بکات، ڕاسته.
ئه‌و سه‌باره‌ت به به‌رجام زیادی کرد: به‌رجام کارێکی مه‌ترسیدار بوو، ئه‌مریکایی زۆر له ئێران زیندانین. ئه‌مانه که‌سانێکن که مه‌ترسیدارن به‌م هۆیه‌شه که ده‌وڵه‌ت به سه‌ختی ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره که ئایا ده‌وڵه‌تی ترامپ له‌گه‌ڵ ئێران گۆڕینه‌وه‌ی زیندانییه‌کان ده‌کات، وتی: ناتوانم له‌مباره‌وه ڕوون کردنه‌وه‌ی زیاتر بده‌م.
Your Comment