به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە خەڵک، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یەکدا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه له لایه‌ن هه‌ندێک له میدیاكانه‌وه سه‌باره‌ت به بوونی ڕێككه‌وتن یان دانووستان له‌باره‌ی ڕێگه‌دان به هێزه‌كانی عێراق بۆ چوونه نێو خاكی سووریا به قووڵایی ۷۰ كیلۆمه‌تر بڵاو كراوەتەوە.
لە درێژەدا هاتووە: هێزه عێراقییه‌كان هەموو ئاماده‌ییەکیان هەیه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكی دزه‌كردن و هێزه‌كان له ئێستادا به شێوه‌یێكی ته‌واوه‌تی سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ سووریادا کۆنترۆڵ کردووە.
هەروەها فەرماندەیی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق داوای له میدیاكان كردووە کە بانگه‌شه بۆ هه‌واڵی ناڕاست نه‌كه‌ن و پشت به لایه‌نه فه‌رمی و ڕێگه‌پێدراوه‌كان ببه‌ستن له بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان.
بۆچوونی ئێوە