هاوکاری لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا بۆ کەم کردنەوەی کێشەکانی ناوچە پێویستە

سەرۆک کۆماری عێراق لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەغدا جەختی لە زەروورەتی هاوئاهەنگی لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا بۆ دابوزینی کێشەکانی ناوچە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه"، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە دیداری هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەغدا جەختی لە زەروورەتی هاوئاهەنگی لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا بۆ دابوزینی کێشەکانی ناوچە کرد و هەڵوێستەکانی ئەڵمانیای بۆ پاڵپشتی لە عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم نرخاند.

ساڵح لەو دیدارەدا وتی: عێراق لە ئیستادا بەستێنێکی لەبارە بۆ کۆمپانیاگەل و سەرمایەدانەریی دەرەکی بە تایبەت لە دوای زاڵبوونی کۆتایی بە سەر داعشییەکان و سەقامگیری و پاوەجێی ئەمنی.

سەرۆک کۆماری عێراق لە پێشوازیی وڵاتەکەی بۆ پەرەدان بە پەیوەندیی دۆستانە لە گەڵ ئەڵمانیا هەواڵی دا و جەختی کرد: هاوئاهەنگیی نێوان عێراق و یەکێتی ئەورووپا بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکی و کێشەکانی ناوچە و پاڵپشتی لە عێراق بۆ ئاوەدان کردنەوە و بنیاتنانەوەی پێویستە.

لە میانەی ئەو دیدارە لایەنەکان ڕوانیانە پرس و گۆڕانکارییەکانی ناوچە و نێودەوڵەتی.

News Code 23727

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =