به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئیتارتاس، فئۆدۆر سترزیزۆفسکی، وته‌بێژی لێژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ڕووسیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کاردانه‌وه به کۆبوونه‌وه‌ی نه‌هێنی دوێنێی فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا له دژی به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێران، وتی: ڕووسیا ئاگادار نییه که ئێران له ۱۰ی سه‌رماوه‌ز مووشه‌کی به توانی کێش کردنی کڵاوی ناڤۆکی تاقی کردبێته‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: فه‌ڕه‌نسا و بریتانیاش هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان سه‌باره‌ت به‌م تاقی کردنه‌وه مووشه‌کییه‌ی ئێران نیشان نه‌داوه. ڕووسیا له جێگه‌ی هه‌ڕه‌شه و زمانی زۆر به‌کارهێنان له هه‌موو لایه‌نه‌کان داوا ده‌کات پێکه‌وه گفتوگۆ بکه‌ن.
سترزیزۆفسکی ئاماژه‌ی دا: ئێمه وه‌ک هاوپه‌یمانه ڕۆژئاواییه‌کان ده‌ڵێن بڕوامان به پێشێل کردنی بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نییه. ئه‌مه له حاڵێک دایه که ئه‌م بڕیار نامه ئێرانی له‌م کاره قه‌ده‌غه نه‌کردووه و ته‌نیا وتوویه‌تی خۆی له‌م کاره به دوور بگرێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که ئاژانسی ناڤۆکیش ده‌یان جار ئاشتی خوازانه بوونی پلانی ناڤۆکی ئێرانی پشت ڕاست کردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا دوێنێ له کۆبوونه‌وه‌ی نه‌هێنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به پلانی مووشه‌کی ئێران سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و ته‌نیا پاگه‌نده‌یان کردووه که کاره‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ بڕیارنامه‌که یه‌ک ناگرێته‌وه.
ئه‌مریکا به‌رده‌وام پاگه‌نده ده‌کات که ئێران بڕیارنامه‌که‌ی ئه‌نجومنی ئاسایشی پێشێل کردووه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیشی به‌ده‌سته‌وه نییه.
بۆچوونی ئێوە