به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دوێنێ شه‌مه ئێرانی به تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کی باڵستیک تۆمه‌تبار کرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا پاگه‌نده‌ی کرد: ئێران له‌م دواییه‌دا مووشه‌کی کورت مه‌ودای تاقی کردووه‌ته‌وه که توانی هه‌ڵگرتنی کڵاوی ناڤۆکی هه‌بووه. توانای لێدانی ئه‌م مووشه‌که به‌جۆرێکه که ده‌توانێت به‌شگه‌لێک له ئه‌ورووپا و هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بکوتێت.
له درێژه‌دا هاتووه: ئه‌م تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌که پێشێل کردنی بڕیار نامه‌ی ۲۲۳۱ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه که به بڕیارنامه‌ی به‌رجام ناسراوه.
په‌مپه‌ئۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی خۆیدا له دژی ئێران ئاماژه‌ی داوه: ئێمه ئه‌م کارانه‌ی ئێران ئیدانه ده‌که‌ین و له‌م وڵاته داوا ده‌که‌ین هه‌رچی زووتره چالاکییه مووشه‌کییه‌کانی که توانی کێشانی کڵاوی ناڤۆکییه‌کان هه‌یه ڕابگرن.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که ئێران به‌رده‌وام ڕایگه‌یاندووه که به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێران بۆ خۆڕاگرییه و هیچ پلانێکی بۆ ساز کردنی چه‌کی ناڤۆکی نییه.
شایانی باسه که ئاژانسی وزه‌ی ناڤۆکی تاکوو ئێسته ۱۳ جار ڕایگه‌یاندووه که به‌رنامه‌ی ناڤۆکی ئێران ئاشتیانه‌یه.
بۆچوونی ئێوە