به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، فدریکا موگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا و عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ناڤۆکی ئێران ئه‌مڕۆ سێ سهمه له بروکسێل پێکه‌وه دیداریان کرد.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌مباره‌وه هاتووه: هه‌ر دوو لا جه‌ختیان کردووه له پێبه‌ند بوونی ته‌واو به ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ناسراو به به‌رجام. هه‌ر دوو لا له‌م دیداره جه‌ختیان کردووه جێبه‌جێ کردنی خاڵه‌کانی به‌رجام که په‌یوه‌ندی به ئه‌منیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها له درێژه‌دا هاتووه: موگرینی له کۆتایی ئه‌م دیداره جه‌ختی کردووه له به‌رده‌وام بوونی ئه‌ورووپا له هاوکاری ناڤۆکی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ ئێران.
Your Comment