به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌بدولڕه‌زا فه‌زلی ڕه‌حمانی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران دوابه‌دوای هاتنی بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له ده‌وروبه‌ری کرماشان، وه‌زیری ناوخۆی ئێران فه‌رمانی یارمه‌تی گه‌یاندنی به په‌له‌ی بۆ ناوچه بوومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌کانی ده‌رکرد.
له په‌یامه‌دا هاتووه که به هۆی هاتنی بوومه‌له‌رزه له ڕۆژئاوای ئێران پێویسته که هه‌موو ئیداره خزمه‌تگوزاری و فریاگوزارییه‌کان هه‌رچی زووتره به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ی بوومه‌له‌رزه لێیانی داوه بڕۆن.
ڕاشیگه‌یاندووه که هه‌موو پارێزگاکانی دراوسێی کرماشان ده‌بێت بۆ یارمه‌تی به خه‌ڵک ئاسانکاری بکه‌ن و هێزی فریاگوزاری بۆ ناوچه‌که بنێرن. ڕزگار کردنی گیانی خه‌ڵک و فریاگوزاری له ئێستادا له هه‌موو شتێ پێویست تره.
بۆچوونی ئێوە