به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له نه‌هره‌ین، سه‌عد قه‌دوو، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی سه‌باره‌ت به قسه‌کانی موقته‌دا سه‌در وتی: موسڵ له مه‌ترسیدا نییه و ژیانی ئاسایی خه‌ڵک به‌رده‌وامه.
ئه‌و زیادی کرد: قسه‌کانی سه‌در به هۆی گرنگ بوونی ئه‌م شاره له ڕوویی ئه‌منی و سه‌قامگیرییه‌وه بووه. هێرشی ناوه ناوه هه‌یه به‌ڵام حه‌شد ئه‌منیه‌تی شاره‌که‌ی پاراستووه و سنووره‌کانی عێراق و سووریا ده‌پارێزێت. دانیشتوانی موسڵیش له هه‌موو چینه‌کان تاکوو دواین دڵۆپی خوێنیان له شاره‌که‌یان به‌رگری ده‌که‌ن.
قه‌دوو وتی: داعش هه‌رگیز ناتوانێت ته‌نیا یه‌ک بستی موسڵیش بگرێته‌وه. ئێمه گه‌نده‌ڵی له دام و ده‌زگا حکومییه‌کان ڕه‌ت ناکه‌ینه‌وه، سپاسی ئه‌م ئاوڕدانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌دریش ده‌که‌ین و داوای لێژنه‌ی ده‌ست پاکی ده‌که‌ین تاکوو هه‌موو گه‌نده‌ڵکاران سزا بدرین، به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵکی عێراق دڵنیا ده‌کینه‌وه که نه‌ینه‌وا ئه‌منه و سڵامه‌ته.
شایانی باسه که موقته‌دا سه‌ر دوێنێ ڕایگه‌یاند که موسڵ دیسان له مه‌ترسی به‌ده‌سته‌وه دان دایه.
Your Comment